ناو: عەبدولجەبار
نازناو: کانی
ناوی باوک: مەلا عەبدولڕەحمان
شوێنی لەدایک بوون: #هەولێر#
ساڵی لەدایک بوون: 1894
شوێنێ کۆچی دوایی: هەولێر
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-05-1957#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (عەبدولجەبار ئاغا حاجی مەلا عەبدولڕەحمان حاجی تەها حاجی عەبدوڵڵا عەبدولقادر ئاغای محەمەد ئاغا قەرەنی دۆغرەمەچی) ە، ساڵی 1894 لە شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی زانایەکی ئایینی ناودار بووە و لە سەردەمی عوسمانییەکان کراوە بە (موستەنتیق) لە هەولێر، بنەماڵەی دۆغرەمەچی لە بنەچەدا دەچنە سەر بەگزادەکانی جاف نزیکەی چوار سەد ساڵێک لەمەوبەر دوو برا لەو هۆزە لەبەر گیروگرفتی میرات دابەش کردنی مڵک و ماڵ کەسوکاری خۆیان جێدێڵن و ڕوو دەکەنە شاری #کەرکووک#، برا گەورەکەی ناوی (حەسەن) و برا بچوکەکەی ناوی (ئەحمەد) ە، دەبنە شاگردی دارتاشێک بەڵام لەبەر ئەوەی هاتو چۆی جافەکان بەسەر ئەو شارەدا بووە و حەزیان نەکردووە خزمەکانیان بیانبینن کرێکاری دەکەن، بۆیە ئەوێیان بەجێهێشتووە و هاتوونەتە هەولێر و بوونەتە شاگردی دارتاشێک، لەبەر دڵسۆزی بۆ کارەکەیان وەستاکەیان کچێکی هەبووە دەیداتە (حەسەن) و لە هەولێر جێگیر دەبێت، ئەحمەدیش ڕوو دەکاتە ئەستەمبۆل و لەوێ دەبێتە دارتاشێکی بەناوبانگ پێیان گوتووە (دۆغرەمەچی) و هەر ئەو ناوەش بووە نازناوی حەسەنی برای، دارتاشی لە هەولێر و بنەماڵەی دۆغرەمەچی لەو شارەی هەولێر هەموویان دەچنەوە سەر ئەو وەستا حەسەنە دارتاشە، کانی لە هەموو دەرگایەکی هەڵبەستی داوە و هۆنراوەی نیشتمانی و عەشق و دڵداری و وەسف و ستایش و لاواندنەوە نووسیوە بەڵام لەناو هونەرمەندان پتر بە شاعیری عەشق و بادە ناوبانگی دەرکردووە و لە هەڵبەستی شانازی بەسەربەرزی خۆشییەوە دەستێکی باڵا و ڕەنگینی هەبووە، کانی لە هەڵبەستی عەشق و دڵداریدا نموونەی جوان و ناسکی پێشکەش کردووین و تێکەڵ بە هەڵبەستی مەی و بادەی کردووە و بە شەو موناجاتی لەگەڵ یارێکی شۆخ کردووە، بەداخەوە لە12-05-1957 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و دیوانێکی هەڵبەستی دڵداری و نیشتمانی و ستایشی لە پاش بەجێما لەگەڵ داستانەکەی (لەیلە و مەجنون) فزولی شاعیری تورکی عوسمانی و وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی لەلایەن خۆیەوە،
عاریفی عەسرم ئەدیبم حوڕڕ و سەربەست و فەهیم
بێ موحابا شاعیرم مەشهوورە (کانی) شوهرەتم [1]