ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی بەدووری 13 کم لە باکووری ڕۆژاوای شارەکەوە، لە نزیک گوندی هەزار مێرد، ئەم ئەشکەوتە بەقەد چیای (بەرانان) ەوەیە
وەکو یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی ئێراق ناسێنراوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوار، لە ژمارە (2126) ڕۆژنامەی (الوقائع العراقیە) لە ڕێکەوتی 10-11-1949
لەسەر ناوی ئەشکەوتەکە چەند بۆ چونێک هەیە:
پێدەچێ بەهۆی فراوانی و گەرەیی ئەشکەوتەکە ناونرابێت کە جێگای هەزار پیاوی تێدا بووبێتەوە، هەروەها وشەی (مرد) لە زمانی فارسی بە مانای پیاو دێت، یان پێ دەچێ پەیوەندی بە پلەیەکی سەربازی یەوە هەبێت بەواتای پێشەوای هەزار جەنگاوەر (هزارمرد) ، هەروەها خەڵکی ناوچەکە (هەزارمێرگ) یشی پێ دەڵێن بە واتای زەوی تەڕو پڕ ئاو دێت بۆیە پێدەچێت (هەزارمێرد) ڕەگ و ڕیشەی لە (هەزارمێرگ) ەوە هاتبێ.
کنەوپشکنین:
چەند جارێک کنەو پشکنین لە ئەشکەوتی هەزارمێرد کراوە لە چەند کاتێکی جیاواز و لەلایەن چەند شوێنەوارناسیکەوە وەکوو شوێنەوارناس (سپایزەر لە ساڵی 1926-خاتوو دوروسی گاروود لە ساڵی 1928- ئەحمەد مەهدی لە بەهاری ساڵی 1949-کارلینتون لە ڕۆژی 13-12 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1949 لەگەڵ ئەحمەد مەهدی-هەروەها بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی لە ڕۆژی 18-06-1998 لەلایەن شوێنەوارناسی کورد کەمال نووری مەعروف و هاشم حمە عەبدوڵڵا
لە سەرجەمی پشکنینە شوێنەوارییەکاندا سێ چینی شوێنەواری دۆزرانەوە کە پێکهاتبوون لە چینەکانی A-B-C
چینی A: چینی سەرەوەی ئەشکەوتەکەیە کۆمەڵێک پاشماوەی گۆزەو گلێنەی جۆراوجۆری تێدا دۆزرایەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمە شارستانی ئیسلامی واتە ئەم چینە بۆ سەردەمێکی تازەی چاخە مێژووییەکان دەگەڕێتەوە، هەروەها لەم ئەشکەوتەدا پاشماوەی ئێسکی مرۆڤ دۆزرایەوە بەڵام کۆن نەبوو کە پێکهاتبوو بە سێ گۆڕ کە یەکێکیان منداڵ بوو، هەروەها سێ گۆزەی لەگەڵ دا نێژرابوون، هەروەها سێ پارچە ئاسن دۆزرانەوە کە یەکێکیان سەری تیرە، دوانەکەی تر دوو پارچە دراوە یەکێکیان هە سەردەمی بیزەنتی وە ئەوی تریان هیی سەردەمی ساسانییە
چینی B: ئەمەیان چینێکی جیاکەرەوەی تەنکە کە هەندێ بەردێ ئەستێ ی جۆری ئۆرگەنیشی تێدا دۆزراوەتەوە
چینی c: لەم چینەدا هەندێک ئیسک دۆزرانەوە، کە هیی ئاژەڵ و باڵندەی کوندە پەپوو، هەروەها ئامێری بەردە ئەستێی زۆر دۆزرانەوە بەڵام شێوەکانیان جیاجیان لە یەکتری لە یەک جۆری پیشەسازی نین کە نزیکن لە جۆری ناسراو بە موستیری چاخی بەردینی ناوەڕاست، هەروەها دوو تەوری دەستی دۆزرایەوە ئەو بەردە ئەستێ یانەی جۆری موستێری کە لەم چینەدا دۆزرایەوە بۆ (30) هەزار ساڵ تا (50) هەزار ساڵ بەر لە ئێستا یا زیاتر دەگرێتەوە.
ڕشید فوزی، جمال ڕشید، تاریخ الکرد قدیم، اربیل-1990، المدیریة العامة للاثار و التراث، التلول و المواقع الاثریة، بەغداد-1952 باقر طة، فواد سفر، المرشد الی مواطن الاثار و الحضارة، الرحلة ارابعة، بەغداد1965 تویذینةوةی (ڕةوا کةریم ساڵح) بؤ بةشی شوێنةوار زانکؤی صلاح الدین فرج بصمةجی، کهف هزارمیرد الشرقی، سومر مج 6، 1950،