$کەژاڵ نوری$، لە ڕێکەوتی 01-03-1970 لەبناری بەمۆ لەگوندی (کوێرەک)ی سەر بەشارۆچکەی #دەربەندیخان# لە دایک بووە. لە تەمەنی دوو سال و نیو کەوتۆتە ناو ئاگر و بەشێک لە لەشی سوتاوە و لەتەمەنی سێ ساڵی کەوتۆتە ناو ئاوی دەریاچەی سیروان و ژیانی کەتۆتە مەترسییەوە.
لە تەمەنی چوارسالی و ئاشبەتاڵی 1974 ئاوارەی ئێران بووە و هەر لەهەمان سال گەراوەتەوە باشوری کوردستان و یەکسەر لە گەل تەواوی خیزان و کەس وکارەکەیدا لەلایەن ڕژیمی ئەوکاتەی عیراقەوە دەستبەسەرکراون و نەفی کراون بۆ خواروی عیراق و پینج سالی تەمەنی لە قەلعەسکەر / فەلوجە لە دەستبەسەری و نەفی کردندا ژیاوە و دواتر بە لیبوردنی گشتی لە تەمەنی نۆ سالیدا ئازادکراون و گەراونەتەوە کوردستان و لە شاری دەربەندیخان نیشتەجێ بووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی زۆر بەر سەرکەوتووی هەموو سالێک بەپلەی یەکەم و مەعفوعام لەو شارە تەواوکردووە
لە ساڵی 1991 وە هەر لە دوای قۆناغی ئامادەیی لەبەرخراپی باری ئابوری دەستی لەخوێندن هەلگرتووە و دەستی داوەتە کارکردن و سەرەتا لە چەندین ڕێکخراوی حیزبی و ئۆرگانی حیزبی و ژنان هەتا سالی 1994 کاری کردووە و کادری پیشکەوتووی مەلبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە و دواتر وازی لە سەرجەم ئەو ڕیکخراوە حیزبی وئۆرگانانە هێناوە و بووە بەکەسێکی سەربەخۆ.
لە سالی 1996 لە ڕێکخراوی (NGO) ی ناحکومی تی دی سی فەرەنسی (Triangel dia consortium) دەستی بەکارکردن کردووە و بووە بە بەریوەبەری لقی دەربەندیخانی ڕیکخراوەکە تاسەرەتای سالی 1999 و پاشان تاسالی 2000 بووە بە بەپرسی پرۆژەی ژنانی ڕیکخراوەکە (Women Development Activities) بۆ باکوری عیراق.
لە سالی 2001 بووە کادری مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە #سلێمانی#
لە ساڵی 2001 هەتا 2003 لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان کاری ڕۆژنامەگەری کردووە.
لە سالی 2003 وە لە هۆلەندا ئەژی و هەلگری جنسیەی هۆلەندییە.
لە ساڵی 2007 وە تا سالی 2009 خویندکاری پەیمانگای زمانی هۆلەندی بووە و دواتر بووە بە خویندکاری بەشی ئینتگرەیشن و کاری لەپەیمانگای خلدە ئۆپلایدن لە سالی 2011 تەواوکردووە
لە سالی 2013 تا 2015 کارگێڕی بەشی ئیدارەی ڕێکخراوی ژینگەپاریزی هۆلەندی (Westrom) بووە.
لە سالی 2015 گەراوەتەوە بۆ باشوری کوردستان و بووە بە ئەندامی پلاتڤۆرمی دابران.
لە ساڵی 2016 گەراوەتەوە بۆ هۆلەندا و بووە بە خویندکاری بەشی پیشکەوتووی زمانی هۆلەندی لە ئەکادیمیای ئێن ئێڵ ئیجوکاسی ئوترێخت
ژیانی ئەدەبی و ڕیکخراوەیی.
لە سالی 2018 وە تا ئێستا کاری خۆبەخش دەکات لە کتێبخانەی خوێندنگای سەرەتایی ڕێمبراند فان ڕایان سخۆل لە هەرێمی ئوتریخت.
لە سالی 1988 وە بۆ یەکەمجار دەستی داوەتە شیعرنوسین و لە دەیان کۆر و سیمیناری شیعری لە باشوری کوردستان، هۆلەندا، فەرەنسا بەشداری کردووە.
شیعرەکانی لە چەندین کتیب و ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوڕدی و عەرەبی و جیهانیەکان بەزمانی کوردی/ سۆرانی، کوردی / کرمانجی. ئینگلیزی، هۆلەندی بلاوکراوەتەوە
دەقە شعرییەکانی بۆسەر سیانزە زمانی زیندوی جیهانی وەرگیرانی بۆکراوە
لە دەرەوەی ولات لە چەندین کۆنفرانس و کۆر و سیمینار بۆ مافەکانی ژنان و هەروەها خویندنەوەی شعر لە ئەلمانیا و هۆلەندا و فەرەنسا و بەلجیکا بەشداری کردووە.
بەدەیان وتاری لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەلگەی مەدەنی هەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوردییەکاندا
لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە بۆ قسەکردن لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەلگەی مەدەنی
ئەندامە لە بەشی هۆلەندای ڕێکخراوی (wilpf) کە ڕێکخراوێکی جیهانی ئەندامە لە ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەو کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامانانەی کە چاوپیکەوتن و بەرهەمە شعری و نوسینەکانی تیادا بلاوکراوەتەوە :-
کتێبی ژنە هەلکەوتووەکانی کورد، نوسینی زامدار ئەحمەد چاپی 2018 شعریکی تیابلاۆتۆەوە
کییبی المراة الکردیە من این والی این، نوسینی بوشرا عەلی چاپی 2019 لە ولاتی میسر بەزمانی عەرەبی شعریکی تیابلاوبۆتەوە
کتێبی ژن ژیان دەنوسیتەوە چەند قەصیدەیەکی شعری تیادا بلاوکراوەتەوە چاپی 2019 #وەزارەتی ڕۆشنبیری# بەهاوکاری مالی کتیب لەهەولیر.
گۆڤاری (De Koerden) بەزمانی بەلجیکی - فلامی سالی 2014 شعریکی وەرگێردراوی تیابلاوکراوەتەوە.
مالپەڕی تریبوون بەزمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا شعریکی بەزمانی ئینگلیزی تیادابلاوکراوەتەوە.
گۆڤاری تۆپ بزنس بەزمانی ئینگلیزی وعەرەبی و کوردی، دەرئەچیت دیمانەیەکی لەبەشی کوردی تیادابلاوکراوەتەوە
تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامەی ئەنارکیستانی فەرەنسا دیمانەیەکی دورودریژی بلاوکردۆتەوەکەلایەن ڕۆژنامە نوسی فەرەنسی (توگە) وە دیمانەکە کراوە
ڕۆژنامەی ئاوینە، ڕۆژنامەی هاولاتی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پۆرتاڵی ڕوداو، ڕۆژنامەی الاتحاد، گۆڤاری دەنگ، گۆڤاری دیدی ژن، ڕۆژنامەی هەرێم، ڕۆژنامەی ڕیگای کوردستان، ڕۆژنامەی چاودێر، مالپەڕی ڕۆژنیوز، مالپەڕی دەنگەکان، مالپەڕی نوچەنێت، مالپەڕی ڕەهێل، مالپەری پێنوسەکان، مالپەڕی خەندان. تیڤی کەی ئین ئین، ڕێگا تیڤی، ستێرک تیڤی، نەورۆز تیڤی، ئاریەن تیڤی، نوچەتیڤی. ڕادیۆی نەوا، بەرهەمی وتارو دیمانە و دەقەشعرییەکانی بڵاوکراونەتەوە[1]