- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی مەساکنی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداو و گیان لەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتەوە.
- لە گەڕەکی کۆڕنیشی شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا و زیانی لێکەوتەوە.
- دوو سەربازی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کوژران، بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر یەکەیەکی سوپا لە پارێزگای هەکاری.
- 40 کەس ئەمڕۆ لە چەند تەقینەوەیەکدا لەناوچە جیاوازەکانی سوریا کوژران و زیاتر لە 50 کەسی دیکە برینداربوون. ئاژانسی سانای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان حمس و ڕیفی تەرتوس و دیمەشق و حەسەکەیان کردووەتە ئامانج.
- ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا لەدوو ئاڕاستە ناکۆکەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات خۆیان لەبەکارهێنانی" هەرجۆرە لێدوانێکی تووندو نا مەسئولانەو زمانی زبر و یەکتر شکێن" بپارێزن.
- دادگای ئامەد ئەمڕۆ بڕیاریدا حەوت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە زۆرەملێ ببرێنە بەردەم دادگا، لەسەر دۆسیەی کەجەکە.
- 50 کەسایەتی کورد لەباکوری کوردستان کە لەناویاندا پەرلەمانتارو سەرۆک شارەوانی هەن مانگرتنیان لەخواردن دەستپێکرد تا ئەوکاتەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدەدرێت.
- ئیلکەر باشبۆغ، سەرۆک ئەرکانی پێشوی سوپای تورکیا، دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لەباشوری کوردستان بەکێشە بۆ ئەمنیەتی تورکیا دادەنێت، لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێت پێدەچێت تورکیا هەرێمی ئارام لەنێوان جەرابلسو عەزاز "رادەستی ڕژێمی سوریا بکات"، ئەوەش بەکارێکی "هەرە باش" ناودەبات.
- سوپای تورکیا 7 هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانی لەسەر سنور گولەباران کردووە لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بچنە باکوری کوردستان، بەوهۆیەشەوە باوکێک لەگەڵ کچەکەی گیانیان لەدەستداوەو 5 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی زانیاری ورد لەسەر دۆسیەی ویدات حسێن ڕۆژنامەنوسە کوژراوەکەی دهۆک بڵاودەکاتەوەو داوا لەبەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات کە لێکۆڵینەوەی کارا بکەن لە کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە.
- ئاژانسی هاوار نیوز-نزیک لە یەپەگە- بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:30ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا تەقەیان لەبارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل کردووە لە نێوان شارەکانی عامودا و درباسیەی سەر بە کانتۆنی جەزیرە. سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاندووە کە شەڕڤانان وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێکی تورکیا کوژراوەو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
- فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری عیراق سەردانی هەریەکە لەکۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی کردووەو بەپێی وتەی ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی کە ئاگاداری سەردانەکەیە سەرۆک کۆمار دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی خستووەتەڕوو.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانکردنی دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە شارەدێی کانی ماسێ-یان دەستپێکرد.