- بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی #هەڵەبجە#ی کۆمیسۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، ئاشکرایکرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە و 61 فەرمانبەری هەمیشەییان بۆ دامەزراوە.[1]
- #داعش# هێرشی کردەسەر هێزێکی کاکەییەکان لە #داقوق#. لە ئەنجامدا تێکشکێنران.
- ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی تورکیا دەستیانکرد بە بۆردمانکردنی ژمارەیەک گوندی بناری #قەندیل# و زیانی بە کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکە گەیاند.[2]
لە کاتژمێر 6 تا 8:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری هەردوو شارەدێی #گوڵالە# و #قەرەتەپە#ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# لە پارێزگای دیالە، سێ بۆمبی چێندراوی چەتەکانی داعش-دا تەقینەوە. دوو پێشمەرگە و هاوڵاتیەک برینداربوون و برینی پێشمەرگەیەکیان سەختە.
- #محەمەد ئەسڵان#، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە، دەستگیرکرا.
- لە شارۆچکەی #ساسۆن# کاتێک کاروانێکی سەربازی سوپای تورک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن تێدەپەڕی، کەوتە بۆسەی گەریلاکانەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژران.
- جارێکی دیکە چەتەکانی داعش، دوو تاوەری سەرەکی گواستنەوەی کارەبایان لە سنوری نێوان هەردوو شارەدێی قەرەتەپە و گوڵاڵە تەقاندەوە و زیاتر لە 50 گوند و شارەدێیان بێ کارەبا کرد.[3]
- بەشی تورکیا- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدعای کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی قەندیل و پاریزگای #هەکاری# تورکیا، 5 گەریلا کوژران و چوار ئامانجی پەکەکە خاپوور کران.[4]