دەقی ڕێککەوتنی #بافڵ تاڵەبانی# و هادی عامری بۆ گەڕانەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ ناوچە دابڕاوەکان:
لە ماوەی ڕابردوو دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم و بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و نێوانگیری قاسم سلێمانی ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری ئیمزا کراوە کە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە مایەی لەگۆڕنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەیەکی نادیار. خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنە لە بیرۆکەیەکی فەرەنسیەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بۆ دوو ئیدارە یان دوو هەرێم بۆ ئەوەی کورد بیر لە مافی چارەی خۆنووسین نەکاتەوە لە ئایندەی نزیکدا.
1. گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان و کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەبێ شەڕ.
2. تەسلیمکردنی 17 یەکەی ئیداری (قەزا و ناحیە و ناوەندی #کەرکووک#) بە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لە دوای ساڵی 2014 حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی دەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەکرێت ئەوا عێراق داوای 11 یەکەی ئیداری دیکەش دەکات کە پاش 2003 هەرێم ئیدارەی دەدات. کۆی گشتی دەبێتە 28 یەکەی ئیداری.
3. ناوەندی کەرکووک ئیدارەی هاوبەش دەبێت، 15 گەڕەکی کوردی لەلایەن کوردەوە ئیدارە دەدرێت و 25 گەڕەکی تری پێکهاتەکانی تر خۆیان ئیدارەی دەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.
4. جێگا ستراتیژییەکانی کەرکووک لەلایەن حکومەتی ئیتیحادی بەڕێوەدەبرێت، موعەسکەر کەیوان و فڕۆکەخانە و بیرە نەوتەکانی کەرکووک.
5. کردنەوەوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتی.
6. پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و کەرکووک لەلایەن حکومەتی ئیتیحادییەوە.
7. پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی بەپێی لیستی ئامادەکراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی.
8. درووستکردنی هەرێمی هەڵەبجە- سلێمانی- کەرکووک
9. تەشکیلکردنی حکومەتێک بۆ ئەم هەرێمە نوێیە.
ئەم زانییاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە کە هەردوولا واژۆیان کردووە، ئەوەی جێگەی تێبینییە بەڕێز هادی عامری سەرکردەی حەشدە و سیفەتی فەرمی نییە لە حکومەتی ئیتیحادی.
مەسعود حەیدەر
ئەندام پەرلەمانی عێراق[1]
16-10-2017
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.