ناو: جاسم
ناوی باوک: سەبری زاهر بۆسەلی
ڕۆژی لەدایکبوون: #26-08-1992#
$ژیاننامە$
نووسەر و هۆزانەوان (جاسم سەبری) دانیشتووی #زاخۆ#یە و لە دایکبووی ساڵی (26-08-1992)، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی زاخۆیە لە بەشی کارگێری نەخۆشخانە، لە ساڵی (2007) دەستی کردووە بە کاری نووسینی شیعر و لە ساڵی (2014) یەکەم بەرهەمی شعر بەناوی (ئەز و پێنووس) چاپکردووە و بڵاوکردۆتەوە.
$بەرهەمەکانی$
1- ئەز و پێنووس - 2014
2- ئەز و فەیسبووک - پەرتووکی ئەلکترۆنی 2016
3- لە ساڵی (2018) پەڕتووکێکی ئەدەبی بەناوی (گولبژێرەک ژ نامەیێن ناڤداران).
4- لە ساڵی (2020) پەڕتووکێک بەناوی (ئەو 10 پەرتووکێن دۆنیا هەژاندی) لە زاری سۆرانی بۆ زاری بادینی وەرگێڕاوە.
5- لە ساڵی (2020) پەرتووکێک بەناوی (فەرهەنگا زاراڤێن ڕەوشەنبیری و زانستی) ئامادەکردووە و چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
6- ڤەژین؛ زاڕاڤێن زانستی و ڕەوشەنبیری - ساڵی بڵاو کردنەوە 2017 - نامیلکەیەکی ئەلکترۆنی
ئێستاش 2022 بەرهەمێکی شیعری بەناوی (نالینێن بهارەک زەر) ئامادەکردووە بۆ چاپ و تا ئێستا بڵاوینەکردۆتەوە، ناوبراو چەندین گۆتار و بابەتی سیاسی و کومەلایەتی و ئەدەبی و زانستی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان بڵاوکردۆتەوە و تا ئێستا 2022 بەردەوامە لە کارێ نووسین، وە بەرپرسی ڕاگەیاندنە لە پەیمانگای تایبەتی ڕواندز لقی زاخۆ.[1]