$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- نزیکەی سەعات 10ی شه و بومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی تازە ئابادی سەربە پارێزگای #کرماشان#ی هەژاندوە. ڕونیشکراوەتەوە: پلەکەی 4.1 ڕێختەربووه و تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە کۆمەڵگای (تل عزێر)ی سەر بە شارۆچکەی #شنگال# لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا پروسکی ژنێک و شەش پیاو دۆزرانەوە کە ساڵی 2014 لەلایەن #داعش#ەوە کۆمەڵکوژکرابوون.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156686/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پروسکی ژنێک و شەش پیاوی کورد پێکەوە دۆزرانەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پروسکی ژنێک و شەش پیاوی کورد پێکەوە دۆزرانەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بۆ یەکەم جار لە شاری #سلێمانی# کونسوڵخانەی کۆریا لە #هەولێر# و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی کەلتوری کۆری. فیستیڤاڵەکە پاشنیوەرۆ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت. گۆرانی و میوزیکی کۆری و سەمای تەقلیدی کۆری، نمایشی یاری تایکواندۆو چەندین سوپرایزی دیکە لە خۆدەگرێت.[1]
- پارتی و یەکێتی لە سلێمانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە.[3]
- ماوەی 4 ڕۆژە ژینگەپارێزانی ناحیەکانی شارۆچکەی #ڕانیە# دژی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەکانیان لە 400 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار مانگرتنیان دەستپێکردووە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانی ژینگەپارێزان لە شارەدێی حاجیاوا بەردەوامبوو. بەهۆی مانگرتنی ژینگەپارێزانی ناحیەکانی حاجیاوا و سەرکەپکان لە ئێستادا خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەناوبازاڕ و شەقام و کۆڵانەکانی ئەو دوو ناحیەیە کۆبوەتەوە و بوەتەهۆی بێزاری هاووڵاتیان و مەترسی ژینگەشی لەسەر ئەو دوو ناحیەیە دروستکردوە.[2]
- لە شارۆچکەی #خورماتوو#، شەڕوپێکادان لەنێوان گروپێکی چەکدار و چەکدارانی #حەشدی شەعبی# ڕوویدا و دوای بریندارکردنی چەکدارێکی حەشد، گروپە چەتەکە دەستگیرکران.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورکیا بەچەکی قورس و مام ناوەند شوێنی مانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی #گرێ سپی# کردووەتە ئاماج.[4]
- پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان لە شاری #قامشلۆ# بەڕێوەچوو.[3]