$باکووری کوردستان$
- موسلیم کلیچ، هاوسەرۆکی #هەدەپە# لە دیلۆک و عەبدوڵا ئینجە هاوسەرۆکی دەبەپە، سەلمان توتوملو، هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەهید کامیلێ، موسلم ئۆزگان، ئەمین کاڤاک، محەمەد گوموشتەکین، سلێمان یاگز و سەردار یلدرم کە لە 14ی تشرینی دووەم لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کرابوون، لە ئاسایش دەرهێنران و ڕەوانەی دادگای دیلۆک کران. دوای وەرگرتنی وتە لێیان، 8 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن لە لایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. سیاسەتمەدارەکانیان ڕەوانە گرتووخانەی پیتی Aی دیلۆک.[7]
- هاوسەرۆکی شارەوانی سوروج-ی هەدەپە 'خەدیجە چەڤیک' کە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستبەسەر کرابوو، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بارودۆخی تەندروستیی 4 کەس له بريندارەکانی #بۆکان# ناجێگیرە و 2 کەس له بريندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری #ورمێ# کراون. هێزەکانی سپای پاسداران له نەخۆشخانەی قولی پووری بۆکان جێگير کراون و ئيزن به چوونه ژوورەوەی کەس نادەن و نەخۆشخانە بووەته پادگانی نيزامی.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373132/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خەلیل ئەسەدی بوژانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خەلیل ئەسەدی بوژانی=KTML_ImageCaption_End=
- خەلیل ئەسەدی بوژانی، چالاکی فەرهەنگیی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لە گەڕەکی جەعفەرئاوای #کرماشان#، بێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خانووی ئەم چالاکە فەرهەنگییە و دوای پشکنین، کەرەستەی کەسی، مۆبایل و کتێبەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، فەرمانی دادگا دەرچووە بۆ هەریەک لە: یاریدەدەری پارێزگاری #کەرکووک# بۆ کاروباری تەکنیکی، سەرۆکی پێشووی زانکۆی کەرکووک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری پێشووی کۆلیژی یاسا و سەرۆکی پێشووی بەشی یاسایی لە زانکۆکی کەرکووک.[1]
- کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پەخشکردنی زنجیرە فیلم و کلیپی تورکیی بایکۆتکردووە، دوو زنجیرە فیلمی تورکیش کە بەنیازبوو دۆبلاژیان بکات دەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا.[4]
- دوایین کاروانی کەمپەینی هاواری نیشتیمان کە بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان لە #هەولێر# ڕاگەیەندرابوو، کە پێنج تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بوو، ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرا.[4]
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی گەڕانەوەی 53 فەرمانبەری سەر بە یەکێتی لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دەرکرد، وەک قۆناغی یەکەمیش 27 فەرمانبەر گەڕانەوە سەر کارەکانیان، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابوردوو فەرمانی گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کرابوو.[1]
- هەرچەندە هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بەبەردەوامیی داوای بوژاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ بەهاوکاری بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و بەشداربوونی وەزیری بازرگانی هەرێم، کونسوڵی دەوڵەتی تورک لە هەرێم، پارێزگاری هەولێر، 21ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرووبووم و ئامێرەکانی کشتوکاڵی تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە کرایەوە. لە پێشانگاکەدا زۆرترین کۆمپانیای بەشدار کۆمپانیاکانی دەوڵەتی تورکن، هەروەها کۆمپانیای چەند وڵاتێکی دیکەی بیانی و ناوخۆیی بەشدارن.[4]
- پرۆژەی کلتوریی 'ئێمە دیارین' کە پرۆژەیەکی هاوبەشی کۆمەڵەی مێسلا و مس گەلەرییە و خۆی لە دروستکردنی خشتی نەخشێندراو بە وێنە و نووسراو دەبینێتەوە و بۆ مۆزەخانەی #کۆبانێ# دروستکراوە، لە مەراسیمێکدا لە شاری #سلێمانی# نمایشکرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- هەواڵگری ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت: ڕێکخراوی #داعش# لە ناو سوریادا بە ئاشکرا دەرکەوتووەتەوە و لە توانایدایە هێرش بکاتە سەر خۆرئاوا، ئەوەش لەئەنجامی بڕیارێکی مانگی ڕابوردووی دۆناڵد ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا.[1]
- وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات، دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران نەکەن و لە زووترین کاتدا هێلەکانی ئەنتەرنێت بگەرێننەوە.[1]
- سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەڵامی ئەو مووشەکانەیان داوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون و بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانیان چەندین بنکەی فەیلەقی قودس و چەکدارانی سەر بە ئێرانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج. سوپای سووریاش لەسەر ئەو هێرشانە بڵاویکردووەتەوە، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان لە دەروبەری دیمەشق چەند مووشەکێکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە.[3]
- گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ''پێنتاگۆن ڕایدەگەیێنێت، سەرچاوەی داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریا بۆ #هەسەدە# دەچێت، نەک ئەمریکا.[2]
- داگیرکەری ئێران، کوژرانی 13 خۆپیشاندەری پشتڕاستکردەوە.[6]
- حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کۆگای چەکی سەر بە ئێرانی لە ڕیفی پارێزگای دیمەشق کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە 11 کەس کوژراون، کە 7 یان ئێرانین. ڕاگەیاندنی ڕەسمی سوریا ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، بۆردوومانەکە سەرباری زیانە گیانییەکان زیانی ماددی گەورەشی هەبووە.[3]