$باکووری کوردستان$
- فەرمانگەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هەرەسی بەفر لە #وان# گەیشتووەتە 33 کەس.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ #عەتا شێخ حەسەن#، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە #سلێمانی# کۆچی دواییکرد.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376646/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 06-02-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376646/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- دوای دانیشتنی دووەمی دادگا، دادگای کەتنی چواری #هەولێر# بڕیاری بێتاوانی #مەلا مەزهەر#ی دا و 30 ڕۆژیش لەبەردەم سکاڵاکاراندایە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە.[3]
- بە بڕیاری دادگای هەولێر مەلامەزهەر خۆراسانی سەربەستکرا و ژنانی چالاکوانیش تانە لە بڕیارەکە دەدەن و سکاڵایەکی دیکەی لەدژ تۆمار دەکەنن.[6]
- بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەیسی #ئامانج بابان#ی دەڵێ گومانیان لە کەیسەکەی ئامانج بابانی هەیە و نەدەبوایە پەلەبکرێت لە خستنەڕووی ئەنجامەکان و دەشڵێت لەوانەیە کەیسەکەی خۆکوژی نەبووبێت.[3]
- خانەوادەی #لانە محەمەد# کە لەگەڵ منداڵەکەیدا لەڕووداوێکی خۆکوژی لەلایەن ئامانج بابانی هاوسەرییەوە کوژران، سەرجەم وتەکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەڵگەی تاوانی هەرێم ڕەتدەکەنەوە و ڕاشیدەگەیەنن: جوڵاندنی کەیسەکە لەمکاتەدا بۆ پەردەپۆشی حساباتی سیاسییە نەک خەمی ئەوان.[5]
- تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەی گەشتەکان بە گشتی لە فڕۆکەخانە بەرزبووەتەوە، لە بارەی کارگۆش هاتووچۆ و بڕی تەن بە نزیکەی 46% زیادی کردووە.[4]
- ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی #دهۆک# ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری شارۆچکەی بەردەرەش لە نزیک گوندی گردەپان لەرووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا. وتیشی: ئەو کەسە ناوی حەجی ئیسماعیل دووبەردانیە و بەرپرسی ژووری پارێزەرانی پارێزگای دهۆکە.[5]
- ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- #مەخموور#، لە مەراسیمێکدا سپاسنامەی پێشکەشی د. بلانکرس کرد کە ماوەیەکە هاوکاری خەڵکی کامپی مەخمور دەکات. لە مەراسیمەکەدا، سپاسنامەکە لەلایەن چیچەک جەنگیز هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل درایە د. بلانکرس، جەنگیز پێش پێشکەش کردنی سپاسنامەکە وتی: د. بلانکرس هاوکاری خەڵکی لێقەوماوی کردووە، لە هۆڵەنداش لەناو کار و خزمەت جێی گرتووە، چەندین جار سەردانی کامپی مەخمور و ڕۆژئاواشی کردووە، لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە 'د. بلانکرس'مان بە شایستەی ئەم سپاسنامەیە زانی.[6]
- بۆ جارێکی دیکە تەقە لە ژمارەیەک تەنکەری گواستنەوەی غاز کراوە لە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر لە #چەمچەماڵ# و هێزەکانی پاراستنی کیڵگەکەش وەڵامی سەرچاوەی تەقەکەیان داوەتەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک لە دوێنێ شەوەوە تاوەکو بەرەبەیان بە چەکی قورس و تۆپخانە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی شەهبا و تەل ڕەفعەت. لەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی تەل ڕەفعەت و ناوچەی شەرای #عەفرین# بۆردومانکراون. ئەو هێرشانە لە کاتژمێر 00:30 ەوە دەستیانپێکرد و گوندەکانی شێخ عیسا، بێلونیا، عەین دەقنە، شێخ خەلیل و لە ناوچەی شەرا و گوندەکانی مالکییە، شووارخا، تات ماراش لە ناوچەی تەل ڕەفعەت کرابوونە ئامانج. بەرە بەیانیی ئەمڕۆش هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ماتهانا فەیسەل و تل ئاجار لە ناوچەی شەرا و شارۆچکەی دێر جەمیل لە ناوچەی تەل ڕەفعەت.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجوومەنی دەنگدەرانی باشووری شلسویگ (SSW)، کە نوێنەرایەتی دانیمارکییەکان و پێکهاتەی فریز لە باکووری ئەڵمانیا دەکات، سەردانی پەرلەمانی ویلایەتی شلسویگ – هۆستینی کرد و داوایکرد قەدەغەکاریەکانی سەر #پەکەکە# لاببرێن.[1]