$باکووری کوردستان$
- سەربازانی تورک بە هەلیکۆپتەر گوندی بانای ناوچەی باسانی شڕنەخیان بۆردومان کرد و شەڕ ڕوویدابوو. دوای شەڕەکە سەربازانی تورک دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و گوندەکەیان گەمارۆدا. سەربازانی تورک دوێنێ سێ کەسیان دەستگیر کرد و دوای ئەوەی وتەیان وەرگیرا ئازادکران. گەمارۆکە ئەمرۆ کۆتایی هات، بەڵام ئەمڕۆ سەرلەبەیانی شوانێک و جۆتیارێک جارێکیتر دەستگیرکران.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی #بۆکان#ی بە ناوی سومەیە نمەدماڵ کچی ڕەشید خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ# کراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لەکۆمەڵگای باگێرەی سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# کردووەتە ئامانج. ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتاوە، دەوترێت دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سوتاون.[1]
- تەندروستی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ تەنها 3 توشبووی نوێی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە بوون و 8 توشبووش دوای چاکبونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتوه و ژمارەی داخڵبوون بەکۆرۆناش لەسفر نزیکدەبێتەوە.[2]
- گەشتی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردەوە، گەشتیاران دەتوانن بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی گەشت بکەن، بۆ هەر گەشتیارێکیش بەر لە گەشتکردن دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت، ئەوانەش کە گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن و ماوەی 14 ڕۆژیش کەرەنتین بکرێن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فەرمانی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی #هەولێر# تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.[3]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە سنووری #کفری# و #خانەقین# ڕوویدا و کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، چەقی هەردوو بوومەلەرزەکە شاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بوومەرزەی یەکەم کاتژمێر 11:37 بە دووری 30کم لە خانەقین و 39 کم لە کفری ڕوویداوە. گوڕی بوومەلەرزەکە 3.7 بووە بە قوڵایی 10کم.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 18:20، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن عەین عیسا و دەوروبەریان تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا 3 منداڵ برینداربوون و دۆخی منداڵێک ناجێگیرە. ڕاگەیەنرا لەو هێرشەدا حسێن عەلی 12 ساڵ، مەهدی عەلی 10 ساڵ و محەمەد عەلی 11 ساڵ برینداربوون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)