دیوەخان و کۆشکی سەمەد ئاغای حەوێزی
تەمەنی ئەم کۆشکە(250) ساڵە، دیوەخانی کۆڕبەندی کەسایەتییەکانی #کۆیە# بووە، لە لیستی شوێنەوارەکانی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، بەناوی کۆشکی(سەمەد ئاغای حەوێزی) تۆمارکراوە، دەکەوێتە گەڕەکی(بەفری قەندیل)ی کۆیە، وێنەکە فۆتۆگرافەری شوێنەوارناسی(#شەماڵ ئەحمەد#) گرتویەتی. [1]