کڵاو
سەرپۆش نەریتێکی کوردەوارییە لە دوو بەش پێکهاتووە
1- ئەو بەشەی کەللەی سەر دادەپۆشێت پێی دەڵێن (کڵاو)، هەر کڵاوێک تایبەتە بۆ هۆزێک، هەرچەندە هەندێک لە هۆزەکان کڵاوەکانیان هاوشێوەن.
2- ئەو بەشەی بەدەوری سەردا دەبەسترێت بەشێوەیەک کە کڵاوەکە دیار بێت پێی دەڵێن (جامانە - هەوری)، کە شێوەی بەستانی بە پێی ناوچە و هۆز دەگۆڕێت. [1]