ناو: شنیا
ناوی باوک: شوان
ناوی دایک: ئەمیرە
رۆژی لەدایکبوون: #22-02-1997#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شنیا شوان لە دایکبووی 22-02-1997 لە شاری سلێمانی، دەرچووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانە لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی، وە توێژینەوەی قۆناغی چواری زانکۆی لەسەر بابەتی جیاوازی نێوان پەنابەرێتی لە کوردستان و ئەڵمانیا لە زانکۆی بوغومی ئەڵمانیا ئەنجامداوە، هەروەها بە پۆشاکی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە بەشداری لە باڵوێزی ئاشتی لە کوردستان و نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی (گڵۆباڵ پیس چاین) کردووە کە نوێنەری سەد وڵات تێیدا بەشدار بوون، وە بابەتێکی لە کتێبێکی زانکۆی ئەڵمانیا لە بواری کاری کۆمەڵایەتی بڵاوبۆتەوە کە ئەو کتێبە کارێکی هاوبەشی زانکۆی پرۆتێستنت ئەف ئەپڵاید ساینس و زانکۆی سلێمانیە کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە. [1]