ئافریدە بۆ ئافریدە.
ئافریدە: بەدیهێنراو یان درووستکراو، مەبەست لە مرۆڤە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لە پێناوی مرۆڤبووندا بەدیهێنراوە و درووستکراوە، نەک لە پێناوی شتێکی تردا، واتە: مرۆڤ بەدیهێنراوی سرووشتە، پێویستە لەناو سرووشتی کۆمەڵگەدا، مرۆڤانە هەڵسوکەوت بکا. [1]