ناو: میران
ناوی باوک: ئەبراهام
ڕۆژی لەدایکبوون: #26-03-1970#
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
$ژیاننامە$
فەرەیدون سامان: میران ئەبراهام کێیە و بەرهەمە چاپکراوەکانت کامانەن؟
میران ئەبراهام: لە #26-03-1970# لە شاری سلێمانی لەدایکبووم و ئێستا دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندام. لە منداڵیمەوە سەرسام بووم بە ڕەوشتی کەسوکارم و هەموو مرۆڤ و گیانلەبەرێک کە بینیبێتم، لێکدانەوە و بیرکردنەوە لە شێواز و ڕەوشتە جیاوازەکان جێگای سەرنجم بوون، هونەر بە هەموو فۆرم و شێوازەکانییەوە بە جیهانی خۆمیان دەزانم، بەتایبەتی هونەری گێڕانەوه. سەرسامم بە هونەرەکانی شێوەکاری و شانۆ و موزیک، بەردەوام لەم بووارانەدا دەخوێنمەوە و بینەر و گوێگرێکی چالاکیشم، هونەر بۆ بینین یان لێتێگەیشتن. هەروەها هەندێک جار بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ژیان یان خۆ دزینەوە لە نووسین، لە دار پەیکەرێک دەتاشم.
فەرەیدون سامان: زیاتر…
میران ئەبراهام: بەڕای من بەڕتووکەکانم بۆ خوێنەران گرنگن، چونکە هەموو هێز و توانای من لەوێدا کۆبوونەتەوه. وەکوو نووسین: کۆمەڵە چیرۆکی گۆڕهەڵکەنەم بە زمانی هۆڵەندی بڵاوکردۆتەوه، کە دووبارە بە زمانی کوردی نووسراوەتەوە و بۆ چاپ ئامادەیە، لەگەڵ چەند چیرۆکێکی نوێدا بڵاویان دەکەمەوه.
(بە زمانی کوردی ساڵی 2015 ڕۆمانی شەوگەڕەکان؛ کە ئەمساڵ 2020 چاپی سێیەمی کراوەتەوه.)
(ساڵی 2019 ڕۆمانی نیشتمانی سارا؛ کە چیرۆکێکی مێژوویی ڕیالیستییە و مێژووی سەد ساڵی شاری سلێمانی و کوردستانه.)
(ساڵی 2020 ڕۆمانی خەمی مەستوورە؛ 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.) [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/miran.abraham=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: میران ئەبراهام=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://miranabraham.nl/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی نووسەر میران ئەبراهام=KTML_Link_External_End=