ناونیشانی بابەت: ئایینی #زەردەشت#ی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا 12
ئا#ماد#ەکردنی: سارا سەردار
$شوێنەواری خەزێنە$
ئەم ئاسەوارە بریتییە لە ئەشکەوتێکی تاشراوی یەک ژووری، کە بە مەبەستی ناشتنی مردوو بەکار هاتووە، واتا #گۆڕدخمە#یەکە کە لە بەشی پێشەوەی دەروازەیەک هەیە و لێی دەچیتە ژوورەوە، گۆڕێکی بەتاڵی تێدایە.
هەڵکەوتەی جوگرافیایی ئەم گۆڕدەخمەیە، سنووری #هەورامان#ە و دەکەوێتە بەرانبەر بە گوندی #ئەحمەدئاوا# و پشت گوندی #ناوباخان#، لە سەرەتای دەربەندی #زەڵم# لە چیای #تاشلی#، واتا 3 کم لە خۆڕهەڵاتی شارەدێی #خۆرماڵ#ەوە دوورە.
کە لە ئەشکەوتی خەزێنە دەردەچین، شوێنێک هەیە پێی دەگوترێ (تاشڵێ)، ناوی ئەو شوێنەیە، کە ئەشکەوتی خەزێنەی تیایە.
$کۆشکی کچێ و ئەشکەوتی گاوران$
#کۆشکی کچێ# و ئەشکەوتی گاوران دوو ئەشکەوتی ترن، کە دەکەونە دوو دۆڵی جیاواز و لەتەنیشت یەک، کە بە هەمان تایبەتی و هەمان شێوەی بیناسازی، قادرمەی تاشراو و ئەشکەوتی تاشراو و لەناوەوە بە مەبەستی ئایینی درووست کراون، ئەمانەش بریتین لە کۆمەڵێک نموونە لەو هەزار نموونەیە، کە نەدۆزراونەتەوە و لە کولتووری مردووناشتن لە سەردەمی ئایینی زەردەشتی باس نەکراون.
کۆشکی کچێ
گۆڕ دەخمەیەکی تاشراوێکی یەک ژووریی ئەندازەییە، کە بە قەبارەی دوو مەتر و نیو بە دوو مەتر و نیوی چوارگۆشەی بەرز و ڕێک لەناو شاخ درووست کراوە. مێژووی ئەم #گۆڕدخمەیە# دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی ماد و سەرەتای سەردەمی #هەخامنشییەکان#، کە خۆی سەلمێنەری هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری پەیڕەوانی ئەم ئایینەیە، لەم ناوچەیەدا.
شوێنی جوگرافیایی ئەم شوێنەوارە، دەکەوێتە دۆڵی (#وشکەناو#)، ئەم دۆڵە لە سنووری هەورامان بە دووریی 500 مەتر لە گوندی زەڵمەوە، #باشووری کوردستان# و #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بە یەک دەبەستێتەوە.
$شوێنەواری قەڵای گاوران$
ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە گەڕەکی (#چلانە#) لە #سەرگەت#ی سەر بە شارەدێی تەوێڵەی هەورامان، بەڵام بەهۆی ئەنجام نەدانی کاری کنە و پشکنین بۆ ئەم شوێنەوارە و نەبوونی سەرچاوەی پێویست، زانیارییەکی زۆر کەممان هەیە لەسەری، بەڵام ئەوەندە دەزانین، کە قەڵای گاوران شوێنەوارێکی سەردەمی زەردەشتییەکانە و پێ دەچێ لە کۆتایی سەردەمی #میدییەکان# درووست کرابێت.
لەبارەی ناوی سەرگەتەوە بیروڕای جیاواز هەیە، کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین.
هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن، کە ناوی سەرگەت لە سەرخەت یان سەرحەدەوە هاتبێت، لەبەر ئەوەی شوێنەکە دەکەوێتە نێوان دوو وڵات، واتا #سەفەوی# و #عوسمانی#.
کۆمەڵێکی تر لە سەرچاوەکان، وا دەڕواننە وشەی سەرگەت کە کورتکراوەی وشەی (سراگاتا) بێت، بە مانای شوێنی خوێندنەوەی گاتاکانی سروودە ئایینیەکانی زەردەشت.
ڕایەکی تر هەیە، کە دەڵێ سەرگەت واتا سەرگورد و سەرگوردیش واتا سەرگەورە، واتا شوێنی نێشتەجێبوونی کەسە گەورەکان.
$کۆشکی زوحاک یان #ئەشکەوتی نەوێ#$
#مەڕی نەوێ# یان ئەشکەوتی نەوێ، یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی #شارەزوور#، کە زۆر شوێنەواری تری تێدایە، وەک قەڵا و زیندان و کوورەی نانکردن. ئەم شوێنەوارە لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە بە بە (قەڵای زوحاک، قەڵای هاشمار، زیندانی زۆحاک) ناو دەبردرێت.
زیندانی زۆهاک، تاشەبەردێکە بەدرێژایی 5، 11 مەتر و پانییەکەی 5، 6 مەتر و ناوەوەی ژوورێکی تەواوە، کە بەرزییەکەی لە بەرزترین شوێندا 190 سم و لەلای خۆراوایدا کونێکی بۆ کراوە و دەرگای ژوورەکە دەکەوێتە لای باکوورەوە و لەناوەوە شوێنەواری حەوزێکی چوارگۆشەی تێدایە، کە قووڵایی 50 سم و و پانیی 143سم.
ئەم شوێنەوارە جێگایەکی پیرۆزی #یارسان#ەکانە، کە بە پەناگەی حەزرەرتی (#سوڵتان سەهاک#) دەناسرێت، لە کاتێکدا سوپای (چیچەک) لە چارەکی یەکەمی سەدەی شەشی کۆچی، هێرشیان کردە سەر سوڵتان سەهاک.
بەهۆی سەختیی شوێنی جیۆگرافیی ئەم شوێنەوارانە، کە ناو شوێنی بەرز و شاخە سەرسەختەکانی دەڤەری هەورامان و پێکهاتە سەختەکەی خودی شوێنەوارەکان، کە لەناو دڵی چیا درووست کراون، کەمتر کەس دەستی گەیشتووەتە ئەوێ و ئەمیش بووتە هۆی زیاتر پاراستنیان و کەمتر تێکدانیان.
[1]