ناو: عەبدولغەفور
نازناو: عەبدولغەفوری مەلا عەلی
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1921
ساڵی کۆچی دوایی: 2003
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
عەبدولغەفور عەلی ناسراوە بە عەبدولغەفوری مەلا عەلی، لە ساڵی 1921 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە0 سەرەتا خوێندنی لە حوجرە دەستپێکردووە، ساڵی 1928 چووەتە قوتابخانەی فەیسەڵیە، پاشان چوەتە ناوەندی کوڕان، ساڵی 1938 چوەتە خانەی مامۆستایان لە بەغدا، ساڵی 1940-1941 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و هەمان ساڵ تاقیکردنەوەی پۆلی پێنجی ناوەندی وەکو قوتابی دەرەکی بەکالۆری لە کەرکووک ئەنجامداوە.
ساڵی 1941 وەک مامۆستا دەستبەکار بووە لە قوتابخانەی خالیدیە پاشان لە هەمان قوتابخانە بووە بە بەرێوەبەر.دواتر بۆتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆیژە.
لە ساڵی 1944 تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لە کامبرج ئەنجامداوە بۆ وەرگرتنی بڕوانامە.
لە 26-03-1945 کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی خالیدییەی کوڕان، لە 23-09-1946 کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆیژەی کوڕان، پاشان لە 29-05-1955 بە هۆکاری سیاسی عومەر عەلی موتەسەریفی ئەو کاتی سلێمانی کردوویەتی بە مامۆستا لە قوتابخانەی گۆیژە.
لە هەمان ساڵدا بووە بە بەرێوەبەری لە قوتابخانەی ئەیوبیە. لە سەرداوای خۆی پاش ساڵیک گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی غازی کوڕان، ساڵی 1959 بووە بەرێوەبەری قوتابخانەی پیرەمەگرون، لە هەمان کاتدا بۆ ماوەی دوو ساڵ وانەی زمانی ئینگلیزی وتووەتەوە لە خانەی مامۆستایان.
ساڵی 1961 تەنسیب کراوە بۆ پشکنەری قوتابخانە سەرەتاییەکان بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەمان ساڵدا بووە بەرێوەبەری قوتابخانەی پیرەمەگرونی دووەم، لە ساڵی 1962 بووەتەوە بە پشکنەری قوتابخانە بۆماوەی نۆ مانگ.
لە ساڵی 1963 تەنسیب کراوە بۆ ئامادەیی کوڕان بۆ وانە وتنەوە بۆ ماوەی ساڵێک.
لە ساڵی 1964 بەتەنسیب چووەتە ناوەندی شۆڕش. ساڵی 1967 بە فەرمانی وزاری بووەتە سەرپەرشتیار.
لە ساڵی 1969 تەنسیب کراوە بۆ (یەکەی ڕاهێنان)، ساڵی 1972 بۆتە سەرپەرشتیاری یەکەم.
لە ساڵی 1974 بۆتە بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی تا 01-07-1974.
ساڵی 1975 گواستراوەتەوە بۆ بەغدا بەسەرپەرشتیاری پەروەردەی لە پەروەردەی ڕەسافە، لە هەمان ساڵدا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.
دوای 38 ساڵ خزمەت لەسەر داوای خۆی لە ساڵی 03-01-1980 خانەنشین بووە. ساڵی 2002 کۆچی دوایی کردووە. [1]