=KTML_Bold=دەربارە=KTML_End=
دامەزراوەی ڤیم
ڤیم دامەزراوەیەکی قازانجنەویستی ناحکومییە. ساڵی 2019 لە سلێمانی-کوردستانی ئێراق دامەزراوە. گرنگی بە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەدات، لەکێشەکان ورد دەبێتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدات.
=KTML_Bold=پابەندبوون بە گەشەکردنی کۆمەڵگەکەمان=KTML_End=
دامەزراوەی ڤیم هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدات کە کۆمەڵگە بە ئاڕاستەیەکی نەرێنیدا دەبات و کار بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو دەکات لەپێناو هێنانەکایەی پێشکەوتن و سەقامگیری لە کوردستان و ئێراق.
پرۆگرامەکانمان پێکدێن لە خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ دەربارەی بیرۆکەی کاری تازە، کێشەکانی پەیوەندیدار بە جێندەر، کلتوور، ژینگە و مافی ئاژەڵان. هەوڵەکانمان زۆرن، چونکە بڕوامان وایە کارکردن و گرنگیدان بە بوارە جیاوازەکان یەکانگیر و کاریگەر دەبێت لە هێنانەکایەی سەربەخۆیی تاک و سەقامگیریدا.
=KTML_Bold=ئەرکمان=KTML_End=
ئەرکی ئێمە هەوڵدانە بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە، پەرەپێدانی توانای کورد وئێراقییەکان لە بوارە جیاوازەکان. کارکردن بۆ یەکسانی جێندەریی، پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵان هەورەها پەرەپێدانی کولتوور لە ناوچەکە.
=KTML_Bold=دیدگا=KTML_End=
باوەڕمان بە هەوڵ و هێزی ناوخۆیی هەیە، بە تایبەت هەوڵی گرووپە پشتگوێخراوەکان لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە تاوەکوو بازرگانییە ناوخۆییەکان گەشە بکەن و داینەمۆی ئابووری بن؛ تاکەکانی دەرفەتی ئەوەیان پێبدرێت پەرە بە تواناکانیان بدەن.
کارکردن لەپێناو هێنانەکایەی یەکسانیی جێندەریی و دابینکردنی داهاتوویەکی سەقامگیر.
هەوڵ دەدەین بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی.
کار دەکەین بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان و بەدوای چارەسەری گونجاودا دەگەڕێین. [1]