بابا تاهیری عوریانی هەمەدانی، ناوی تاهیره. بابایان پێ وتووه، چونکە یەکێک بووە لە فریشتە و پیاوچاکانی دانیشتووانی مافی یارسان.
بەکارهێنانی وشەی بابا لەپێش ناو بۆ ڕێبەرانی ئایینی یارسان و ڕێگایی دەروێشیزمی ئیسلامی لەکوردەواری دا هاوشانی وشەی پیر بەکاردەهێنرێ.
هەروەها عوریانیان پێ وتووه، یا خۆی ئەم ناوەی بۆ خۆی هەڵبژاردووه، واتەڕووت، ڕووتەڵه، چونکەباوەڕی بەفەلسەفەی سۆفیزم بووه، وەکوو تیۆرییێکی و لەشێوەی دەروێشیزم دەری بڕێوەوەکو پراکتیک. ئینجا هەمەدانییان پێ وتووه، چونکەلەهەمەدان ژیاوە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە و نێژراوه. لە هەڵبەستدا ناوی ڕاستەقینەی خۆی تاهیره، کەوەک نازناو بەکاریهێناوه.
کۆنترین سەرچاوەیێک هەواڵی ژیانی بابا تاهیری تێدا نووسرابێ پەرتووکەکەی ڕاوەندییه. لەو پەرتووکەدا باس لەدیدەنی نێوان سوڵتان توغرول بەگی سەلجووقی و بابا تاهیر دەکا، لێرەدا دانەر دەیەوێت ئەوەدەرببڕێ، کەپلەو جێگەی دەروێش و سۆفییان لەو دەورەدا باڵا بووه، ڕووداوی دیدەنییکەبەم جۆرەدەگێڕێتەوه: بیستم لەو کاتەی کەسوڵتان توغرول بەگ هاتەشاری هەمەدان، ڕۆڵەکانی سۆفیان سێ پیر بوون، بابا تاهیر و بابا جەعفەر و شێخ حەمشا. لەلای شاخێک، کە ناوی خدر بوو، لەدەروازەی هەمەدان وەستابوون. کەسوڵتان چاوی پێیان کەوت، پیاوەکانی خۆی ڕاگرت و خۆشی لەئەسپ هاتەخووارەوەو لەگەڵ شالیاری ئەبوونەسری کەندەری بەرەو ڕوویان هات و ویستی دەستیان ماچ بکا.
بابا تاهیر لەو کاتەدا لەباری ڕاکێشاندا بوو و ڕووی کردەسوڵتان و پێی وت: ئەی تورک دەتەوێت چی لەگەڵ خەڵکی خودا بکەی؟ وتی: ئەوەی فرەمان دەکەی ئەوەدەکەم. بابا تاهیر پێی وت: ئەوەبکەکەخواد دەیەوێ، خودا دەڵێت: (ان اللەیامر بالعدل و الاحسان) . سوڵتان دەستی کرد بەگریان و وتی: وا دەکەم. بابا تاهیر دەستی گرت و پێی وت: ئەم دیارییەلەمن وەردەگری؟ سوڵتان وتی: بەڵێ. ئیتر بابا تاهیر گەرووی مەسینەشکاوەکەی لەئەموستی دەرهێنا، ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ دەسنوێژ بەکاریهێنابوو، وەلەئەموستی سوڵتانی کرد و پێی وت: من هەموو سامانی سەر زەویم خسووەتەناو دەستت، لەو کاتەی کەئەم ئەموستیلەیەلەئەموستت دەکەم، دادپەروەربه. سوڵتان دیاریی بابا تاهیر پاراست و بۆ هەر شەڕێک بچووایەلەدەستی دەکرد.
لەڕاستییدا بەتەواوی ساڵی لەدایکبوونی بابا تاهیر ئاشکرانییه. لەسەرچاوەیێکدا ئەوەهاتووه، کەبابا تاهیر کوڕی فەریدوونه، لە ساڵی 1019 زایینی لە ژیانابووه، لەبەڵگەیێکی ڕاستگۆ بیستراوه، کەهەر لەو ساڵەشدا کۆچی دووایی کردووه.
هەندێک لەسەر ئەو باوەڕەن، کەلە937-1019دا ژیاوه، هەندێکی تر دەڵێن لە999-1058دا ژیاوه، بەشێکیش بەهاوچەرخی ئیبنی سینا 1063 زایینی دادەنێن، هیی واش هەیەبەهاوچەرخی خواجەنەسیرەدینی تووسی 1273 زایینی دادەنێن.
ناسنامەنووسەکان سەردەمی جیاواز بۆ ژیانی بابا تاهیر دیاری دەکەن، ئەوانەی کەبەهاوچەری عەینو لقوزاتی هەمەدانی 1130 زایینی مردووەدادەنێن، دیارەلەڕاستی دوور کەوتوونەتەوه، خۆ ئەوەی بەهاوچەرخی خواجەنەسیرەدینی تووسیشی دادەنێ، دیارەزیاترەلەڕاستی دوور کەوتۆتەوه.
ڕەزا قولی خانی هیدایەت دەڵێ: تاهیری عوریانی هەمەدانی عوریانی هەمەدانی ناوی پیرۆزی بابا تاهیره، لەزانا و دانا سەردەمی خۆی بووه، خاوەنی شکۆداری و جێگای بڵند بووه، هەندێک بەهاوچەرخی سوڵتانەکانی سەلجووقی دادەنێن، ئەمەڕاست نییه، بابا تاهیر لەشێخەکۆنەکانه، هاوچەرخی دێلەمییەکان بووه، لە ساڵی 410 پێش کۆچی پێش عونسووری و فیردەوسی و هاوچەرخەکانی ئەوان کۆچی دووی کردووه.