یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەکورتیی یندک حیزبێکی باشووری کوردستانە کە لە ساڵی 1996 لەلایەن غەفوور #مەخموور#ییەوە دامەزراوە. =KTML_Bold=ئامانج=KTML_End=ی حیزبەکە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردییە کە لەهەرچوارپارچەی کوردستان پێک هاتبێت. ڕێکخراوێکی نەتەوەیی سیاسی جەماوەری و یەکێتییەکی ئارەزوومەندانەیە بۆ تێکۆشەران و نیشتمانپەروەرانی کوردستان، کە هاوبیری و هاوخەباتی لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و یەکێتی خاکەکەی و ئازادی گەلەکەی بەپێی ڕێڕەوێکی زانستییانەی هاوشانی خەباتی دیموکراتییانەی سەرچاوە گرتوو لەمافی چارەنووسی گەلان و مافەکانی مرۆڤدا کۆیان دەکاتەوە. حیزبەکە بەشێک بووە لە لیستی کوردستانی لە هەڵبژاردنەکانی 2005ی کوردستاندا و 1 کورسیی بەدەست هێناوە لە پەرلەمانی کوردستاندا.
=KTML_Bold=کۆنگرەکان=KTML_End=
تا ئێستا پێنج کۆنگرەیبەستاوە، بەم شێوەیە:
کۆنگرەی یەکەمی لە ڕۆژانی 17-19ی ئازاری 1995 لە عەنکاوە، #هەولێر# بەستووە.
کۆنگرەی دووەمی لە ڕۆژانی 5-7ی مایسی 1996 لەشەقڵاوە بەستووە.
کۆنگرەی سێیەمی لە ڕۆژانی 10-12ی کانوونی دووەمی 1999 لەشاری هەولێر بەستووە.
کۆنگرەی چوارەمی لەرۆژانی 10-11ی شوباتی 2002 لەشاری هەولێر بەستووە.
کۆنگرەی پێنجەمی لە ڕۆژانی 12-13ی کانوونی یەکەمی 2012 لە شاری هەولێر بەستووە.
=KTML_Bold=ئامانج؛=KTML_End=
سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستان و ڕزگار کردنی لە هەموو دەسەڵاتێکی داگیرکەر.
دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی یەکگرتوو کە لەبریاری سیاسی و سیستمی ئابووریدا خاوەنی سەربەخۆیی خۆی بێت.
چەسپاندنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراتیەت و دادپەروەری و سەروەری یاسا.
ڕەخساندنی هەل و مەرج بەشێوەیەکی یەکسان لەبەردەم هاووڵاتیانی کوردستاندا بێ گوێدانە ئینتمایی نەتەوەیی و مەزهەبی.
دابینکردنی هەموو مافێکی شەرعی، سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری بۆ نەتەوەکانی تری سەر خاکی کوردستان.
خەبات دەکەین بۆ گەڕانەوەی خاکی کوردستانی سۆری بندەستی ئەرمێنیا و ئازربایجان بۆ سەر خاکی کوردستان.
جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و ڕاپەراندن و دادوەری لەیەکتری.
بەکردەیی کردنی دۆزی ڕەوای کورد بە دۆزێکی جیهانی.
دیاریکردنی ستراتیژێکی یەکگرتوو لەنێو باڵە سیاسییەکانی کوردستاندا.
نەهێشنی ئەو زاراوانەی کە مانای لکاندنی کوردستان بەوڵاتانی داگیرکەر دەبەخشن و قەدەغە کردنیان لە بەرکاهێنانیان لەنێوان هەڤاڵان و ڕاهێنانی تاکەکانی کورد لەسەر بەکار نەهێنانیان.
داڕشتنی دەستوورێکی تایبەت بە کوردستان و خستنەڕووی بۆ ئەوەی گفتوگۆی جەماوەری و ڕاپرسی لەسەر بکرێت.
دابینکردن و بەرز کردنەوەی ئاستی بژێوی گەلی کوردستان و بەکارهێنانی داهاتەکانی حکومەتی باشووری کوردستان بۆ ئەم مەبەستە.
دابین کردنی ئاسایش و ئارامی بۆ گەلی کوردستان
کار کردن بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرتاسەری کە تەواوی باڵە سیاسییەکانی کوردستان تیادا بەشداری بن.
هەوڵدان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو بڕیارە نێودەوڵەتییانەی کە هەل و مەرجی تایبەتی باشووری کوردستان لەبەرچاو دەگرن.
هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی سیاسی کوردستانی یەکگرتوو.
بەرەنگار بووەنەوەی هەموو هەوڵ و پیلانەکانی ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆ بەعەرەبکردن و بەفارسکردنی و بەتورککردن و سڕێنەوەی مۆرکی نەتەوەییمان.
=KTML_Bold=سەرکردایەتی و پێکهاتەی کارگێڕیی؛=KTML_End=
سەرکردایەتی یندک لەدەسەڵاتە هەڵسووڕێنەرە باڵاکانی یندک ە، بۆ ماوەی نێوان دوو کۆنگرە لە سکرتێری گشتی و 8 ئەندامی هەمیشەیی و 2 ئەندامی یەدەگ پێکدێت.
ڕێژەی کۆتای ئافرەت لەسەرکردایەتی
ڕێژەی کۆتا بۆ ئافرەتان نییە و لەهەموو ستافەکانی کاردەکەن و دەتوانن بۆ لێپرسراویەتی هەر پۆستێک خۆیان کاندید بکەن.
سکرتێری گشتی
دەسەڵاتەکانی سکرتێری گشتی
بەرپرسیار یەکەمی یندک ەو بەرپرسیارە لە چۆنیەتی بەرەو پێشەوەبردنی خەبات و چارەسەرکردنی هەر گرفتێک کە دیتە پێش یندک.
دوا واژۆ (تصدیق) ی هەر پرۆتۆکۆل و ڕێککەوتنامەیەک لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا بۆ ئەو دەمێنێتەوە و لێی بەرپرسیارە.
هەر لێدوانێکی ڕەسمی کەناوی یندک ەوە بدرێ لەهەر مەسەلەیەکدا ڕاستەخۆ بۆ ئەو دەمێنێتەوە و لێی بەرپرسیارە.
سەرپەرشتی تەواوی کۆبوونەوەکانی مەکتبەی سیاسی و کۆمێتەی سەرکردایەتی دەکات.
لە کاتی بەرامبەی دەنگەکاندا سکرتێری گشتی لەهەر لایەک بێت ئەو لایە دەیباتەوە.
=KTML_Bold=ئەرکەکانی سەرکردایەتی؛=KTML_End=
ئەو ڕاسپاردە و و بڕیارانەی کە کۆنگرە دەری دەکات جێ بەجێی دەکات و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆیش لێپرسراوە لە ئەنجامدانی.
دیاریکردنی هەڵویستی یندک بەپێی بنەمای سیاسیی کۆنگرە.
بڕیاردان لەسەر هەیکەلی ڕێکخستنی یندک و پیگەیاندنی کادیران و پێشخستنیان.
دیاری کردنی پەیماننامەی بەرەیی لەگەڵ حیزبەکاندا بەپێی بڕیارەکانی کۆنگرە.
هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسییندک.
=KTML_Bold=مەکتەبی سیاسی:=KTML_End=
مەکتەبی سیاسیی لە چوار ئەندام و سکرتێری گشتیی پێکدێت. ئەرکەکانی:
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەو کۆمێتەی سەرکردایەتی.
سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی ڕێکخستن.
ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دەوری بۆ کۆبوونەوەکانی کۆمێتەی سەرکردایەتی
=KTML_Bold=مەکتەبە ناوەندییەکان:=KTML_End=
مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندن
مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن
مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان
مەکتەبی ناوەندی دارایی
پێکهاتە و ئەرکی ڕێکخستنەکان
هەڕەمی ڕێکخستن یندک لە خوارەوە بۆ سەرەوە بەم شێوەیە پێکدێت:
=KTML_Bold=شانە:=KTML_End=
خانەسەرەکییەکانی ڕێکخستنی یندکە لەسەر بنچینەی شوێنی کار و دانیشتن دادەمەزرێ، سنووری کارەکانی خۆی لەمانە دەگرێتەوە:
سیاسەتی یندک بڵاو دەکاتەوەو جەماوەر جۆش دەدات.
ڕێکخستنی جەماوەر وراوێژکردنیان بەپێی بڕیارەکانی یندک و ئامانجەکانی یندک شیان پێبناسێنێ.
گرنگیدان بەڕای جەماوەرو هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گیرو گرفتەکانیان.
بڵاوکردنەوەی ئەدەبیات وبڵاوکراوەکانییندک.
کۆبوونەوەی هەفتانە خۆی ئەنجام بدات و دانیشتنەکان بەرز بکاتەوەو دارایی خۆی بەلێژنە لێپرسراوەکان بگەیەنێت.
گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەدا بکات کە داوای بوونە ئەندام دەکەن و متمانەیان پێبدات و بیان پاڵێوێت.
هەر ئەندامێک لە شانە لێپرسراوە لە چالاکییەکانی شانەی خۆی بەهاوکاریکردن لەگەڵ ئەندامانی تردا.
هەر شانەیەک لە 3-5 ئەندام پێکدێت و لێپرسراوێکی دەبێت.
پۆڵ:
لە 3-5 شانە پێکدێت و لێپرسراوێتیی دەدرێتە دەست ئەندامێکی ڕێکخراو، بەرپرسیشە کە هەفتانە ڕاپۆرت بۆ ڕێکخراو بەرزبکاتەوە.
ڕێکخراو
لە هەر گوند یا گەڕەکێک لە 3 ئەندام 2 یەدەگ پێکدێت و سەرپەرشتیی 3-5 پۆڵ دەکات و لێپرسراوێتی دەدرێتە دەست ئەندامێکی ناوچە و بەرپرسیشە کە 10 ڕۆژ جارێک ڕاپۆرت بۆ ناوچە بەرز بکاتەوە.
ناوچە
لەهەر ناوچەیەک یا شارۆچکەیەک یا قەزایەکدا لیژنەیەکی ڕێکخستن لە 3 کارگێڕ و 2 ئەندام پێکدێت و چالاکییەکانیشی لە سنووری دەسەڵاتی خۆیدا ئەنجام دەدات. لێپرسراویشە بەرامبەر هەرێم و ڕاپۆرتەکانی 15 ڕۆژ جارێک بۆ هەرێم بەرز دەکاتەوە.
هەرێم
لەسەر ئاستی پارێزگایەک لە 4 کارگێڕ و 2 ئەندام پێکدێت (بەڕەچاوکردنی چڕیی دانیشتوان و فراوانی ناوچەیەکی جوگرافی پێکدێت). بەپێی سنووری بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی باڵای هەیە و لێپرسراوە بەرامبەر بە مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن و لێپرسراوێتی هەرێمیش دەدرێتە دەست ئەندامێکی کۆمێتەی سەرکردایەتی. ئەمانەش جێبەجێدەکات:
سەرکردایەتیکردنی چالاکییەکانی یندک لە بواری سیاسیی و ڕێکخستن و جەماوەری (لە سنووری بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی خۆیدا).
چالاکییەکان بەپێی ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی توانای کەسایەتی بەسەر ئەندامانی دابەش دەکرێت.
ڕاپۆرتە دەورییەکانی هەر 30 ڕۆژ جارێک بۆ مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن بەرز دەکاتەوە.
مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن
دەزگایەکی ناوەندییە بۆ سەرپەشتیکردنی سەرجەم ڕێکخستنەکان و لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و سێ ئەندامی کارگێڕ پێکدێت و بەرپرسیاریشە بەرامبەر هەموو دەزگاکانی سەرووی خۆی.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی
سەرپەرشتی هەموو ڕێکخستنەکان دەکات و لێپرسراویشە بەرامبەر تۆکمەیی و گەشە کردنی ڕێزەکانی ڕێکخستن و مافی هەر پێشنیارو داواکارییەکی گونجاوی هەیە بۆ ئەم مەبەستە بۆ سەرووی خۆی بەرزبکاتەوە.
بەڕاگۆڕێنەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسی هەرێمەی کە کۆمێتەی سەرکردایەتی ڕایدەسپێرێ بۆی هەیە دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی دابنێ.
مافی پێشنیارکردنی هەیە، لە گۆڕینی بەرپرسی هەرێمەکان بە گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمێتەی سەرکردایەتی دا.
بارەگاکان و سنووری کار
سنووری جوگرافی کار
لەهەموو کوردستان کارو چاڵاکی خۆی دەکات.
بارەگاکان
بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە شاری هەولێرە.
بارەگای هەرێمی هەولێر لە پارێزگای هەولێر
بارەگای هەرێمی #کەرکووک# لە پارێزگای کەرکووک
بارەگای هەرێمی #سۆران# لە شارۆچکەی سۆران
بارەگای هەرێمی قەرەچووخ لە قەزای مەخموور
لەزۆربەی شارو شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان ئەندام و ڕێکخستنی خۆی هەیە، بەڵام لەبەر کەم توانای دارایی لەهەموو ئەو شوێنانە نەکردۆتەوە.
=KTML_Bold=رێکخراوە جەماوەرییەکان؛=KTML_End=
بزووتنەوەی ئافرەتانی نەتەوەیی کوردستان BANK
یەکێتی خوێندەڤانانی نەتەوەیی کوردستان YXNK