ناو: زمناکۆ
ناوی باوک: ئیسماعیل خالید تۆفیق
ناوی دایک: زەکیە حەمە ڕەشید حەمە ساڵح
ڕۆژی لەدایکبوون: #07-09-1980#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
زمناکۆ ئیسماعیل، ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی و ڤیدیۆکار و دەرهێنەری بەڵگە فیلمە، ڕۆژی یەکشەممە، مێژوویی 7 سێبتێمبەری 1980، لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایکبوو.
لەباوکییەوە سەر بە بنەماڵەی بابانە، ڕیزبەندی ناوی دەکاتە، زمناکۆ ئیسماعیل خالید تۆفیق ئەحمەد ئیسماعیل ڕەسوڵ مەحمود ئیسماعیل بابان، لەگەڵ هاتنی بابانەکان بۆ سلێمانی، ئەم بنەماڵەیە ڕوویان لەم شارە کردووە.
ڕەسوڵ بەگی بابانی باپیرە گەورەی زمناکۆ، بناغەی گەڕەکی هۆلێی سلێمانی داناوە، کە دەکاتە گەڕەکی بازرگانی و ناسراوە بەگەڕەکی سەعید تەها کۆیی، دایکی زمناکۆ کچی دوو بنەماڵەی لەخواترسە لە باوکییەوە هەورامان و لەدایکییەوە پێنجوێن، واتە باپیر و نەنکی زمناکۆ لەدایکەوە هەورامی و پێنجوێنین.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/21439/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0002.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=
زمناکۆ ئیسماعیل دەرچوویی پۆلی شەشی وێژەییە، هەر چەندە ساڵانی هەرزەکاری لەنێو وەرزشی کاراتێ بەسەر بردووە و بەهۆی ئەوەشەوە لەخوێندن دابڕا، زمناکۆ لەم بوارەدا سەرکەوتووانە پلەکانی ئەو وەرزشەی بڕی هەتا پلەی ڕەش و دان سێ هەنگاوینا، بەڵام بەهۆی چیرۆکی جینۆسایدی نانجیکۆی چینی لەسەر دەستی ژاپۆنییەکان، زمناکۆ وازی لەکاراتێ هێنا و ڕوویی لە دونیایی ڕۆژنامەوانی کرد.
ساڵی 2004 دەستپێکی کاری ڕۆژنامەوانی زمناکۆ دەبێ، سەرەتا لە ڕۆژنامەی هەواڵ بە وتار نووسین دەستپێدەکات و لەگەڵ هەریەکە لە ڕۆژنامەکانی (ئاوێنە، سایتی ئاوێنە، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە و سایتی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، سایتی سبەی، چەناڵ و سایتی کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی گۆڕان، ڕادیۆی ئێستا، ڕۆژنامەی ئاسۆ، سایتی خەندان، سایتی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی هەواڵ، ڕۆژنامەی یەکگرتوو، سایتی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ڕۆژنامەی ئاوێنە سپۆرت، لڤین پرێس، گۆڤاری لڤین، گۆڤاری سەرچاوە، گۆڤاری کۆڕ، گۆڤاری دەنگ، گۆڤاری شەقام لە هەولێر، سایتی میترۆگرافی) لەنێو خۆی هەرێمی کوردستان کاری کردووە.
لە ڕۆژگاری سەردەمی شەڕی داعش و لەکاتی ڕوودانی کارەساتی ئێزیدییەکان، وێنە و ڤیدیۆیی ڕۆژنامەوانی زمناکۆ ئیسماعیل لەچەناڵە گەورەکانی دونیا بڵاو کرانەوە، لەوانەش هەریەکە لەچەناڵەکانی وەک (BBC) – چەناڵ چواری ئینگلیزی (Chanal 4) – جەزیرەی ئینگلیزی – abc ی ئوستورالی – مالی مالیزیا – ئاختەی فەرەنسی (ART) – الروسیا الیوم - (ROITERZ) و کۆربۆس (CORBIS) ئیسپانی - عەرەبییە نیوس - ناشیۆناڵ جیوگرافیک – چەناڵی العربیە - (cnn) ئەمریکی –گاردیان بەریتانی – گۆڤاری تایم ی ئەمریکیthe time London - - mirar ی بەریتانی – CCTV. و CNTV چینی – NHK ژاپۆنی – المصر الیوم – گۆڤاری Internazionale ئیتاڵی – ڕۆژنامەی CORRIERE DELLA SERA ی ئیتاڵی - ROADS AND KINGDOMS هۆڵەندی – ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنی INDEPENDENT – وێبسایتی وێنەی ZONA BLOG – لەگەڵ وێبسایتی وێنەیی. 9GAG ) .
ئاستی زمان زانینی زمناکۆ ئیسماعیل، کوردی (زاری ناوەند، زاری کورمانجی) ، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، بەهۆی کاری ڕۆژنامەنووسی شارەزاییەکی باشی لە زمانی کوردی زاری ناوەند و لقەکانی سلێمانی و سۆرانی و کەرکووک و گەرمیان و هەولێر و موکریان هەیە.
زمناکۆ ئیسماعیل، بەیەکەمین ڕۆژنامەنووسی کورد هەژمار دەکرێت کە توانیویەتی خەڵاتی نێودەوڵەتی ببات، ئەویش بەهۆی فیچەرێکی ڕۆژنامەوانی بە ناونیشانی (بەدەم ڕێگاوە لەگەڵ ئێزیدییەکان) ، کەلەسەر ژیانی ئێزیدییەکان کردبووی لەکاتی ئاوارە بوونیان لە شەنگال، لەتەک وێنەی ( کچە ئێزیدییەکە) ، بوو بەبراوەی خەڵاتی ڕۆری پیکی (Rory-Peck) بەریتانی، هەروەها یەکەمین هەواڵی شکاندنی داعش لەسەر زەوی.
زمناکۆ ئیسماعیل دەیدات بە جەزیرەی ئینگلیزی لەپاش شکاندنی ئەو گرووپە توند ئاژۆیە لەمەخموور و بەمەش زمناکۆ ئاستێکی باش بۆ خۆی تۆمار دەکات.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/21439/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0007.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=
لە ساڵی 2012 زمناکۆ ئیسماعیل خەڵاتی یەکەم بەدەست دەهێنێت، لە بواری فۆتۆگرافی لەسەر فۆتۆستۆری کۆچ، کە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی ئای ئێم سی کەی هۆڵەندی و ستاتی ئوسترالی ڕێکدەخرێت، لە 8 ی ئۆگەستی 2014 وێنەی کچە ئیزیدییەکە دەبێت بەباشترین فۆتۆی ڕۆژ لە جیهان، کە لەلایەن گۆڤاری TIME MAGAZIN ی ئەمریکی هەڵدەبژێردرێت، لەهەمان ساڵدا و بۆ جاری دووەم، وێنەی کچە ئیزیدییەکە دەبێت بەیەکەمی وێبسایتی (بیورید پاندا) - (Bored Panda) کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ 36 فۆتۆ ڕێکخرابوو، کارەکانی زمناکۆ دەتوانێت، دەنگی یەکەم بەدەست بهێنێت بە کۆکردنەوەی 11 ملیۆن و 850 هەزار دەنگ، وێنەی کچە ئێزیدییەکەی زمناکۆ، دەبێت بە وێنەی سەر بەرگی گۆڤاری تایم مەگەزین، 11 نۆڤەمبەری ساڵی 2015، زمناکۆ دەبێت بە براوەی خەڵاتی ڕۆری پیکی (Rory-Peck) بەریتانی.
زمناکۆ ئیسماعیل لە چەند پێشانگایەکی نێودەوڵەتی وێنەکانی شنگالی بڵاو دەکرێنەوە لەوانە پێشانگای (ئەستەنبوڵ ، ئامەد ، پەغپینۆی فەرەنسی و ڕۆمای ئیتاڵی) .
لە ساڵی 2016 کاری دەرهێنان بۆ دوو فیلم لەسەر ئێزیدییەکان دەکات و یەکێک لەوانە لەچەناڵی کوردسات نمایش دەکرێت و ئەوی دیکەیان لەگەڵ چەند وێنەیەکی کارەساتی شنگال، وەک بەڵگەی جینۆساید، لەلایەن سەرۆکی پەڕڵەمان و تیمی یاوەری دەبرێتە دادگای نێودەوڵەتی لاهای، بە مەبەستی ناساندنی کارەساتی ئێزیدییەکان بەجینۆساید.
ساڵی 2016 کاری وێنەگرتن و دەرهێنان بۆ کوورتە بەڵگە فیلمی (فیچەر) لەسەر زەردەشتییەکان بەناوی (زەردەشتییەکان دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان) دەکات، ساڵی 2017 و لەکاتی ڕەوانشاد بوونی نەوشیروان مستەفا، تەواوی دیمەنەکانی پاش مەرگی ئەو پیاوە دەکاتە بەڵگە فیلمێک، بە ناونیشانی (ئەو پیاوەی هەمومانی گریاند) ، بەڵام بەهۆی ناڕازی بنەماڵەکەی ئەم کارە دەوەستێنێت، ساڵی 2018 کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ 8 فیچەری سەر شەقامەکان دەکات، ساڵی 2019 – 2020 وێنەی تەواوی کۆرەنتینی ناوبازاڕی سلێمانی دیۆکیۆمێنت دەکات بەهەریەکە لە وێنە و ڤیدیۆ، هەر بۆیە لەو ماوە کوورتە زمناکۆ بیر لەدرووستکردنی بەڵگەفیلم ێک دەکات لەسەر چۆڵبوونی شار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرنا.
ساڵی 2021 و 2022 زمناکۆ ئیسماعیل لەگەڵ هەریەکە لە ڕێکخراوەکانی فەریدە فاوەندەیشن و نۆ بۆدی تولیسیتین بە وێنە بەشداری لەناساندنی کارەساتی ئێزیدییەکان دەکات لە وڵاتانی جیهان و بۆ ساڵی 2023 بەهۆی چالاکییەکانی ئەو دوو ڕێکخراوەو ڕێکخراوەکانی دیکەی بواری جینۆسایدی ئێزیدی، کارەساتی ئێزیدییەکان بەجینۆساید دەناسێنرێت لەئەڵمانیا.
زمناکۆ بەردەوامە لەکارکردن و ئێستا 2023 پێ دەنێتە 19 ساڵ کارکردنی میدیایی لەژیانی ئەم میدیاکارە چالاکە.[1]