لە دایکبووی 1978 لە #سلێمانی#
دەرچووی بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ساڵی 2004-2005
لە سەرەتاکانی ساڵی 2000 دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕۆژنامەوانیی...
لە ساڵی 2005 و 2006 لە ڕۆژنامەی ئاسۆ کاری کردووە دەستەی نوسەرانی ئەو ڕۆژنامەیە بووە.. لە مانگی سێپتەمبەری 2006 تا سەرەتای 2007 لە ڕادیۆی نەوا وەک بەرپرسی شەفت لە ژووری هەواڵ کاری کردووە..
لە ساڵی 2007 وەک ڕۆژنامەنوس داوایلێکراوە لە کۆمپانیای وشە بۆ ڕاگەیاندن کار بکات.. لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیای وشەو کەناڵەکانی کۆمپانیا سایتی سبەی و ڕۆژنامەی ڕۆژنامە کاری کردووە و دوا ئەرکی لە ڕۆژنامەی ڕۆژنامە بەرێوەبەری نوسین بووە.. لە کۆتاییەکانی ساڵی 2011 وەک ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی ڕوماڵ لە تەلەفزیۆنی تۆڕی هەواڵی کوردیی (کەی ئێن ئێن) (بەرنامەیەکی ڕۆژنامەوانییەو ڕووماڵی ڕۆژنامە ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانییەکان دەکات) دەست بەکار بووە.
لە ڕۆژنامەو بڵاو کراوە کوردییەکاندا چەندین وتارو شیکردنەوەی هەیە.. ئەوەی جگە لەوەی لە سەرەتاکانی ساڵی 2003دا وەک نوسەری تایبةت بە سایتێکی شیکاری کاری کردووە و چەند وتارێکی تایبەتی بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە لە سایتی (سەروە پرۆجێکت) کە بە زمانی عەرەبی ئینگلیزی لەبارەی خۆرهەڵاتی ناوەراستەوە وتارو شیکاری بڵاودەکردەوە.[1]