- لە ئەنجامی بۆردومانی شەوی ڕابردووی فڕۆکەی جەنگییەکانی تورکیا کارەبای سێ گوند لە دەڤەری بەراوری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە دەڤەری ئامێدی بڕاوە.
- دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بسمیل قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، پۆلیس قەتڵ و عامی ئەنجام دا، لە گەڕەکی ئاڤاشین پۆلیسی تورک هاوڵاتیانیان گولە باران کرد و بۆمبیان هاویشتە ماڵان، منداڵێکی 8 ساڵی بەناوی (ئەلیف شیمشەک) ژیانی لەدەست دا و لە هەمان خێزان 5 کەسیش بریندار بوون.