- بەپێی ئاژانسی دۆغانی تورکی، سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو لە چیای ئامانوس سەر بە ناوچەی قرخان لە پارێزگای ئەسکەندەرون لەسەر سنووری تورکیاو سوریا دەستی بە ئۆپەراسیونێکی سەربازی کردووە و بەو هۆیەشەوە شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویداوە و دوو سەربازی تورکیا برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە ناوچەی قرخان کراون.
- لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی پێشوازی لە بان کیمۆن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەفدێکی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و قەیرانی دارایی تاوتوێکرا.