$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەکانی چیگلی، کەمال پاشا، کارشیاکا، عەلی ئاغا، مەنەمەن، بالچۆڤا، قەرەباغلار، تیرێ و تۆربا عەلی ی سەربە ئیزمیر و 51 ئەندامی #دەبەپە# و #هەدەپە#یان دەستگیرکرد.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی #کەوپەڕ# سەر بە شاری #پیرانشار# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بە سەختی بریندار کرا.[5]
$باشووری کوردستان - خۆپیشاندان$
- بۆ ڕۆژی دووەم خۆپیشاندان لە سلێمانی، #هەڵەبجە#، #کۆیە# و #ڕانیە# دەستپێکردەوە. پۆلیس و ئاساییش تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن و هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە قوربانیی لێکەوتۆتەوە.[1]
- بەهۆی خۆپشاندانەکانەوە باری ناوخۆی باشووری کوردستان پشێوییەکی زۆری تێکەوتووە و بارودۆخەکە زۆر ترسناک بووە.[1]
- لە #کفری#ش خۆپیشاندان دەستی پێکرد و ڕێگای کفری - #کەلار#یان گرت.[1]
- خۆپیشاندەرانی کفری هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# و #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# و لە بارەگای ناوچەی پارتیشەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت.[1]
- خۆپیشاندەران ڕێگەی هەردوو مەرزی #باشماخ# و #سەیرانبەن#یان گرت و بەو هۆیەشەوە جموجۆڵی بازرگانی وەستا.[1]
- خۆپیشاندەران لە کۆیە بارەگای قایمقامیەتی کۆیە و مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان، بارەگای #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، بارەگای #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#، بارەگای پ#ارتی دیموکراتی کوردستان# و چەند فەرمانگەیەکی حکومەتیان سووتاند.[1]
- لە #تەقتەق# خۆپیشاندەران بارەگای حیزبەکانیان سووتاند.[1]
- بارەگای #بەرەی تورکمانی# و پارتی لە کفری سووتێندرا.[1]
- بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگە سەرەکییەکانی #هەورامان# داخران.[1]
- بەهۆی ناکۆکیی ناو خۆپیشاندەرانەوە شەوی ڕابردوو خێوەتی مانگرتنەکەی #بەردەرکی سەرا#ی سلێمانی لابرا.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #سلێمانی# ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، بەهۆی کوژاندنەوەی وێستگەی کارۆغازی #چەمچەماڵ#ەوە کارەبا بڕاوە. وێستگەکە دوێنێ بەهۆی هێرشی خۆپیشاندەرانەوە کوژێنرایەوە.[2]
- #ڕابوون مەعروف#، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کورستان، لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانیدا دەستگیرکرا.[1]
- لە شارۆچکەی #ئاکرێ#ی سەربە #دهۆک#، ڕێگری کرا لە ئەنجامدانی خۆپپیشاندان و هێزەکانی ئاساییش دوو کەسیشیان دەستگیرکرد.[3]
- لە #شارەزوور# خۆپیشاندان دەستی پێکرد و ڕێگەی نێوان سلێمانی و #دەربەندیخان# داخرا.[1]
- بەپێی هەندێک سەرچاوە: لە کۆیە و تەقتەق 19 کەس برینداربوون.[1]
- بارەگای پارتی و کۆمیتەی یەکێتی لەتەکیە سوتێنران.[1]
- لە #ڕانیە#، مەڵبەند و کۆمیتەی یەکێتی سوتێنران و 2 کوژرا و زیاتر لە 80 کەسیش بریندارن.[1]
- دوای سوتاندنی کۆمیتە و مەڵبەندی یەکێتی لە شارۆچکەی ڕانیە، خۆپیتشاندەران مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامیشیان سوتاند.[1]
- بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە سلێمانی زۆرتر لە 10 کەس برینداربوون و دەیانیش لەلایەن پۆلیس و ئاساییشەوە دەستگیرکراون.[1]
- لە کفری لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەوەوە تا سبەی هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت.[1]
- بەرپرسی ڕێکخستنی لقی پارتی لە ڕانیە دەڵێت گوللەی خۆپیشاندەران بەر بارەگاکەمان دەکەوێ و مەترسی لەسەر ئەندام و پاسەوانەکانمانە، بەڵام ئێمە تەنیا تەقە بە ئاسماندا دەکەین بۆ ئەوەی تەقەکەرەکان دووربکەونەوە.[4]
- لە ڕاگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای #چەمچەماڵ#، ڕایدەگەیەنێت سەرجەم دەسەڵاتە ئەمنییەکانی قەزاکە دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی (حوکمی عەسکەری) و لەکاتژمێر 8 ئەمشەوەوە هاتووچۆ ڕادەگیرێت و سبەی چوارشەممەش لەسەرجەم دامودەزگاکان جگە لەدەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەکان کرا بە پشوو.[2]
- ڕەوتەکەی عەمار حەکیم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکان لە هەرێم دەردەبڕێت و داواشدەکات دەسەڵاتداران بە سەرکوتکردن و دەستگیرکردن ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە.[2]
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ڕەتیکردەوە کە #حەیدەر عەبادی# فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هیچ فەرمانێکی دەرکردبێت سەبارەت بە جوڵاندنی دەستەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ کوردستان، لەکاتێکدا کە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەرێت.[2]
- سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە سەرجەم خوێندنگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم له و سنورە دەرکرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- #بومەلەرزە#یەک سنوری شاری هەڵەبجە و شارەدێی #خوڕماڵ#ی هەژاند.[1]
- لە سنووری #مەخموور# شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و کۆمەڵێک چەکداری #داعش# ڕوویدا، لە شەڕەکدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و تەرمی پێنج چەکداری داعشیش جێماون.[4]
- هێزەکانی ئاساییش لە سلێمانی دەستیانگرت بەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی-دا و دایانخست.[1]
- #شاسوار عەبدولواحید# لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکرا.[1]
- #حەشدی شەعبی# لە #خورماتوو# هێزی زۆرتری بڵاوەپێکرد.[1]
- #تەڤگەری ئازادیی# ڕایگەیاند، هەڤاڵمان #ئازاد عومەر محەمەد# ناسراوبە حاجی ئازاد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی بەیانی ئەمڕۆوە ڕۆیشتووەتە بازاڕ و دیار نەماوه و لەهەموو پەیوەندییەک دابڕاوە، دەشڵێت:دڵنیاین لای ئاسایشی سلێمانیە و لەچوارچێوەی ئه و شەپۆلی گرتن و دەسبەسەرکردنانەدا دەستبەسەریان کردووه.[3]