$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر داخستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات مانگرتنی دوکانداران وکاسبکارانی شاری #بانە# پێی نایە سێزدەیەمین ڕۆژی خۆی.[1]
- ئەمڕۆ لە شاری ڕوانسەر، تەرزە باریوە هێندەی هێلکەیەک گەورە بووە و زیانی زۆری داوە.[3]
- لە گوندی #هەژدە دۆڵان#ی شاری بانە، تەرمی ژنێک بە ناویگ.س دۆزرایەوە، کە لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرابوو.[6]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146551/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=چەند کەسێک بە جلی پێشمەرگەوە لە شەقڵاوا بەردبارانی ئەندامانی بانگەشەی گۆڕان دەکەن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146551/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی نوێی سەرما و سۆڵە و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما، بەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی سنووری #پێنجوێن# بەفر باری و ڕێژەی بارانی ئەمساڵیش (1000 ملم)ی تێپەڕاندووە.[2]
- وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی یەکێتی لە ناوچەی #بادینان# کەمناکات و چەسپاوە، ئەگەربێت و لایەنێکیش لەم ناوچەیە دەنگ بەدەستبهێنێت و باڵانسی دەنگ بگۆڕێت دەنگ لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڕوات نەوەک یەکێتی.[2]
- گەریلاکانی #هەپەگە# لە ناوچەی بارزان، هێزە نهێنییەکانی سوپای تورکیان کردە ئامانج و 3 سەربازی تورک لەو چالاکییەدا کوژران.[5]
- لە کاژێر 13:30 خولەکی ئەمڕۆ, شەڕ و پێکدادانێکی چڕ لەنێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە# و سوپای تورکیا لە سنووری پێنج گوندی شارۆچکەی #سیدەکان#ی سەر بە قەزای سۆران دەستیپێکرد و بەهۆیەوە گوندەکانی لێلکان، خەلیفان، گۆرەشا، تارەکان و ناومێرگان چۆڵ بوون و خەڵکەکەی ئاوارەی سیدەکان و دەورووبەری بوونەتەوە.[4]
- لە شاری #ڕانیە# لە سەر ئەوەی مەلایەک یەکێتی و ئەی تر دوور لە یەکێتی دەبێتە کێشەیان، دەرئەنجام ڕیزی نوێژ لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە دەبێتە دوو ڕیز، ڕیزێک هەموو لایەنەکانی تر، ڕیزێک و مەلایەک و یەکێتییەکان.[3]
- بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە #سەربەست مەنتک# ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، بڕیاربوو ئەمڕۆ #حەیدەر عەبادی#، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ سەردانیان بکات، بەڵام سەردانەکەیان ڕەتکردۆتەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی هەواڵیک کە لە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەکان لە #عەفرین#ەوە زانیارییان داوە، کە دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی عەلەوییەکانی عەفرین لە هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران/4ی پووشپەڕ دا تورکیادا بەکاربهێنێت، ناسنامەی تورکییان بۆ دەردەکات. هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورکیا بەزۆر ناسنامەی تورکییان داوەتە دانێشتووانی گوندی کۆکانێ-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتای عەفرین.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند، پلانی تایبەتیان هەیە بۆ زیاترکردنی هاریکارییە سەربازییەکانیان بۆ هێزە سەربازییەکانی عێراق و پێشمەرگە.[2]