$باکووری کوردستان$
- لە #دێرسیم# لە باکوری کوردستان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و به و هۆیەوە برینداربوو.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەخاکسپاردنی #محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل# لە #مەهاباد#.[1]
$باشووری کوردستان$
- وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای چاکسازی، که ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانه، وەک خۆی جێبەجێبکرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەکی زۆری بەفیڕۆچوو و دەستکاریکردن لە سیستمی پاشکەوتی مووچە کە له بەرژەوەندی مووچەخۆران دەبێت.[1]
- بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانیەرێم ئاشکرایدەکات، بڕی 30 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر گەیشتووه و سبەی دابەشدەکرێت.[2]
- پۆلیسی دهۆک ڕوونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی #مستەفا بامەڕنی#، چالاکڤان و ڕۆژنامەڤان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ئەو دەستبەسەرە. هێمن سلێمان، گوتەبێژێ پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند مستەفا بامەڕنی بەهۆی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خوپیشاندانی بێ موڵەت دەستگیرکراوە.[3]
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارن و ڕاپرسی لەهەرێم بڕیاریدا سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەک بازنەیی نیمچە کراوە بێت لە سەرتاسەری کوردستاندا.[2]
- بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری، ئازاد حەسەن ئەحمەد، جێگری پێشووی سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم دەستبەکاربوو.[3]
- لە گوندی پەلکانەی سەربە شارۆچکەی سەرگەڕان شەڕ لەنێوان کورد و عەرەبە هاوردەکان دروستبوو.[3]
- خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان #مەسعود حەیدەر#ی پەرلەمانتاری دەرکرد و مەسعود حەیدەریش دەڵێت، زیاتر لە 40 ڕۆژە دەستی لە کارکێشاوەتەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند سزاکانی لەسەر حکومەتی سوریاو هاوپەیمانەکانی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە تا 1ی حوزەیرانی 2019 درێژ کردەوەتەوە و یەکێتی ئەوروپاش جەختی لەسەر پابەندونی بە گەیشتنی چارەسەری سیاسیی هەمیشەیی بۆ قەیرانی سوریا کردۆتەوە.[2]
- پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا بڕیارێکی پەسەندکرد کە لیژنەی یاسایی ئامادەی کردبوو و تایبەتە بە ژماردنەوەی 10%ی دەنگەکان لە سەرانسەری عێراق و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات و دەنگدانی مەرجداری ئاوارەبووان لە ئەنبار و سەلاحەدین و موسڵ و دیالە.[2]