$باکووری کوردستان$
- دیسانەوە 30 ناوچەی ناوەندی #جۆلەمێرگ# و ناوچەکانی تری ئەو پارێزگایە بە پاساوی ئەمنی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ کرانە ناوچەی ئەمنیی تایبەت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکیان تیادا قەدەغەکرا. پارێزگاری جۆلەمێرگ ڕایگەیاندووە، ئەو 30 ناوچە دەکەونە سنووری ناوچەکانی گەڤەر، #شەمزینان#، چەلێ و ناوەندی جۆلەمێرگەوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ کاتژمێر 1:15 خولەک #بوومەلەرزە#یەک بە گوڕی 5.9 پلەی ڕێختەر و بە قوڵایی 8 کیلۆمەتر #کرماشان#، #سنە#، #ئیلام# و ئورمیەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و هاوکات باشوری کوردستانیشی هەژاند.[1] سەرچاوەکانی کرماشان باس لەوە دەکەن کە =KTML_Red=بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 45 هاوڵاتی برینداربووە=KTML_End= و چەند گوندێک ڕووخاوە.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151197/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاسەواری بومەلەرزەکەی ئەم نیوەڕۆیە لە ناوچەکانی سەرپێڵ زەهاو و تازەئاباد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151197/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- لە شارۆچکەی بێهشتی سەر بە پارێزگای سەمسوور کەسێک بە چەک باوک، برا گەورە، براژن و دوو برازای خۆی کوشت و دواتریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە دانیشتووی گوندی ئەغەرلی سەر بە شارۆچکەی بێهشتی-یە، بەهۆی کێشەی زەویوزار لەگەڵ برا گەورەکەیدا تووشی دەمەقاڵە هاتوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو گوندەکانی خەلیفان، کۆنەر، شوشنە، مەزاری شوشنە، چیادێل و گەلی خواکورگ و گەلی ڕەش، لە دەڤەری برادۆست-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کران.[1]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنوری پارێزگای #هەڵەبجە#ی گرتەوه و هاووڵاتیان لەماڵەکانیان هەتنەدەرەوە.[2]
- #تەڤگەری ئازادی# کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دوورخراوەتەوە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا لەسەر کۆمیسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات.[3]
- کوڕێکی بەرپرسی ئاسایشی دووزخورماتوی یەکێتی بەناوی ژیار کەمال لە #سلێمانی# گیانی لەدەستدا، لەپاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەکدارێکەوە لە شاری #کفری# تەقەی لێکرا و بریندار بوو.[2]
- لە شارەدێی #جەلەولا# ئەیوب ساڵح هندی ئەمیری چەکدارانی #داعش# کە کوڕی بنەماڵەیەکی ناسراوە و بەشداری شەڕەکانی دژی #پێشمەرگە# و چەندین چالاکی دیکەی داعشی کردووە، دەستگیرکرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوچەی جندرێس-ی #عەفرین# کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی گەمارۆیان داوە، گەنجێک بەناوی عەبدۆمحەمەد تۆبال بەدەستی چەتەکانی سوپا تورکیاوە کوژرا.[3]
- چەتەکانی بەرەی شام 30 هاووڵاتی مەدەنیان لە گوندی چەقەلە-ی سەربە ناوچەی شێی-ی عەفرینیان ڕفاندووو و بۆ ئازاد کردنی هەر کەسێک داوای 3 هەزاردۆلار ئەکەن.دەوترێت کە 13 کەس ئازاد کراون و چارەنووسی 17 کەسەکەی دیکە نادیارە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕۆژنامەی جەریدەی کوەیتی نووسیوێتی ئیسرائیل لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە چەند وێنەیەکی گرتووە کە جموجۆڵی ئێرانیان تێدایە، لەوانە سنووری #باشماخ# لەهەرێمی کوردستان، مەهرانی سنووری و شەلامچە لەنزیک بەسرە و هاوسنوور لەگەڵ کوەیت.[2]
- ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەییشتە زیاتر لە 700 کەس.[4]