$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەرلە دەورووبەری شارۆچکەی گوندەک-ی مەل-ی شڕنەخ دەستیانکرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی کرد.[4]
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، سەردانی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسایان کرد، و بۆ جاری 761مین، داوای بینینی ئۆجەلان-یان کرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دەرهێنەرانی کورتە فیلمی ذبح لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی خوێندکاریی Early Bird که لە وڵاتی بولغارستان لە شاری سوفیا، پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادکردنەوەیەک #شەریف باجوەر# و هاوڕێکانی لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا بە بەشداری فیلمسازان بەڕێوە برد.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا موکەڕەم تەمەن 67 ساڵ خەڵکی شارەکی تەرزیلووی شاری #ورمێ# بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- خولی نوێی #پەرلەمانی کوردستان# یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات و لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن. هەردوو #قوباد تاڵەبانی# و #شاسوار عەبدولواحید# ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون و سوێندیان نەخوارد[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156675/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=یەکەم دانیشتنی خولی پێنجی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156675/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرپەشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#، سەبارەت بەدەستپێکردنی قۆناغی دووەمی سزا ئابورییەکانی سەر ئێران و ڕایگەیاند: کاری بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە.[3]
- ساڵۆنی #کوردستانی نوێ# کۆڕی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا بەڕێوەدەبات.[1]
- یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارقە لەوڵاتی ئیمارات لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئەلعەربیەوە دەستپێکرد.[1]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێشتر لەگەڵ ئەمریکییەکاندا قسەیان کردوە کە دۆخی سلێمانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران زۆر جیاوازە و دەڵێت: خۆشبەختانە ئەمریکییەکان ئەو تێبینییانەیان وەرگرتووە و هەرێمی کوردستان و عێراق لە لیستی ئەو شوێنانەن کە لەو گەمارۆیانەدا موراعاتی تایبەتیان دەکرێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی لە چوارڕیانی سەبی بەحراتی منبج بۆمبێک کە لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا ئۆتۆبیلێکدا دانرابوو تەقییەوە. بەهۆی ئەوتەقینەوەیە شوفیری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی عەبدولڕەحمان ئیبراهیم بەسەختی برینداربوو. ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[4]
- سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ گوندی تل جیهان-ی سەر بە تربەسپی تۆپباران کرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەکو خەڵات دادەنێت بۆ هەر کەسێک شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرابکات. پێنج ملیۆن بۆ #موڕاد قەرەیلان#، بڕی چوار ملیۆن دۆلار بۆ ئاشکراکردنی شوێنی #جەمیل بایک# و سێ ملیۆن دۆلاریش بۆ ئاشکراکردنی شوێنی #دوران کالکان# دانراوە.[3]