$کوردستان$
هەریەکە لە کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی، مەدیا هابەر تی ڤی، ژن تی ڤی، ئاریەن تی ڤی، چرا تی ڤی و ڕۆناهی تی ڤی ئەمڕۆ کاتژمێر 17 بۆ ماوەی چەند خولەکێک شاشەکانیان ڕەش کرد. بەڕێوەبەرانی ئه و کەناڵانە ڕایانگەیاند، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەی تووندوتیژیی دژی ژنان (25ی تشرینی دووەم) ئەم چالاکییەیان ئەنجام داوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو کاسبکاری کورد بە ناوەکانی لوقمان فەتحی و لوقمان ئەعلەم خەڵکی گوندی ئارمردەی #بانە#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوون.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156688/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو کاسبکاری کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو کاسبکاری کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران=KTML_ImageCaption_End=
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد دادڕەسی تەمەن 33 ساڵ کوڕی حامید خەڵکی گوندی نێی شاری #مەریوان# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[6]
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی #خەلیل کەریمی# خەڵکی شاری #سنە#، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[6]
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی نەرمین سەمەدی کچی عۆسمان، خەڵکی شاری #بۆکان# بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ مێردەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[7]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەیەکی تورکیا بۆردوومانی هەردوو چیای شەرانش و خامتیری کرد لە سنووری #زاخۆ#.[1]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی دەڤەری چەمگین-یان کردووە لە سنووری هەرێمی ئاڤاشین-ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگەی دهۆک.[3]
- لە مەراسیمێکی شکۆداردا تەرمی شەرڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوو لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.[5]
- #بەرەی تورکمانی# بایکۆتی هەموو دانوستان و کۆبونەوەکانی کرد لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا لەبارەی #کەرکووک#ەوە، تا لە کابینەی نوێی حکومەتدا بەشداری پێدەکرێت.[2]
- پڕۆسەی دانانەوەی چوار شمشێرەکە لەگەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک دەستیپێکرد و لە یەکەم هەنگاودا یەکێک لە شمشێرەکان دانرایەوە، کە پێشتر لەلایەن ئیدارەکەی #نەجمەدین کەریم#ەوە وەکو یەکێک لە شوێنەوارەکانی حزبی بەعس لە پارێزگاکە لادرا.[3] بەڵام بە هۆکاری مۆڵەت وەرنەگرتن لە لایەن دژە تیرۆری عێراقەوە ڕێگری لێکرا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156688/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دانانەوەی چوار شمشێرەکەی سەدام لە کەرکووک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دانانەوەی چوار شمشێرەکەی سەدام لە کەرکووک=KTML_ImageCaption_End=
- کاژێر 08:00ی ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشدەکەن سەر هەر سێ گوندی ئیخوە، محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە لە سنووری #خانەقین# و شەڕ لەنێوان گرووپەکە و دانیشتووانی گوندەکان بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی ڕوویداوە.[1]
- نزیکەی سەعات 9ی ئەمشه و بۆمبێک بەهێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی خانەقین تەقییەوە و چوار پۆلیس برینداربوون و ئەفسەرێکیش کوژرا.[4]
- کۆمیتەی ناوەندی #حزبی شیوعی کوردستان# لە #هەولێر#، هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەنجامدا و بەپێی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانیش بۆ جارێکی دیکە #کاوە مەحمود# بە سکرتێر و بابە عەلی بەجێگری سکرتێر بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژێردرانەوە و دوو لە ئەندامانی سەرکردایەتیش بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.[2]
- بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە سنوری #دهۆک# دوو #پێشمەرگە# گیانیان لەدەستدا.[4]
- سەرۆکی #ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید# ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای ئەوەی ڕێکخراوەکەمان بانگهێشتانەی ڕەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ نێردراوە، بەڵام تورکیا ڕێگەنادات بەشداری کۆنگرەکە بکەن.[2]
- پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: برای شەیمای 17 ساڵانیان دەستیگرکردووە، کە 19 ڕۆژ پێش ئێستا بەبیانووی دواکەوتنی لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بە حەوت گوللە کوژرا.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەبشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی هەولێر، ڕێوڕەسمی ساڵانەی یادی مەولودی بێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.[5]
- ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی گومرگی عێراقی سەردانی هەولێریان کرد و لەبارەی پرسی داخستنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێم و عێراق ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش دەڵێت: شاندەکە چەند ڕۆژێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی #شەڕڤان#ی #یەپەگە#ی خەڵکی هەولێر عەلی خەبات و شەڕڤانی فەڕەنسایی یەپەگە شاهین قەرەچۆخ بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە دەروازەی سنووری سێمالکا ڕەوانەی باشووری کوردستان کران.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە دادگای ڕەسافەی بەغدا دانیشتنێک لەبارەی قەرزی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە #وەزارەتی بازرگانی# هەرێمی کوردستان دەڵێت، جووتیارانی کوردستان نزیکەی 555 ملیار دیناریان لای حکومەتی عێراقە.[1]