ناونیشانی پەرتووک: پێوانە و هەڵسەنگاندن لە زانستى پەروەردەى وەرزشی
ناوی نووسەر: #نەوزاد حسێن دەروێش#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: هێڤی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم
دانەر لە پەرتووکەکەیدا بەوردی باس لە گرنگی پێوانە و هەڵسەنگادن دەکات لە زانستی پەروەردەی وەرزشدا و لە پێشەکی پەرتووکەکەدا دەڵێت ناکرێت پڕۆسەی فێربوون و فێرکردن بەردەوام بێت بە بێ ئەوەی بەدواداچوون یان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، لەپێناوی ئەوەی بڕیارەکانی فێربوون و فێرکردن بە پڕۆسەیەکی تەندرووستدا بڕوات، دەبێت پشت بە زانیاری ورد و ڕاست و بابەتییانە ببەستین، پێویستە گرنگی بە شێوازی کەرستە و کاڕاییەکان و ڕاڤەکردن و شیکردنەوەی بڕیارەکان بدەین، کە پەیوەستن بە پڕۆسەی فێربوون و فێرکردن لە بواری زانستی وەرزشیدا.