$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری، خەڵکی شاری #سنە#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[5]
- دوو کاسبکاری کورد، بە ناوەکانی مەلا نەجمە، خەڵکی گوندی سۆفیان و عەبدولقادر جەسووری، خەڵکی گوندی نەڵۆسی شاری #شنۆ#، لە لایەن پایەگاکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: سەرەڕای برینداربوونی ئەو دوو کاسبکارە کوردە، چەند سەر ئەسپی کاسبکاران، لەنێوچوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر (6:29) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک لە نزیک سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن#، بەدووری 50 کیلۆمەتر لەشاری #سلێمانی#یەوە ڕوویدا و گوڕی بومەلەرزەکەش (3.6) بووە.[1]
- شەوی ڕابردوو ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی کاکەیی زەنقەرە و #عەلی سەرا#ی سەر بە شارۆچکەی #داقوق#-ی پارێزگای #کەرکووک# بەردرا.[2]
- خاوەن پشکەکانی #چاڤی لاند# لەبەردەم پرۆژەکە خۆپشیاندانیان ئەنجامداو بەنیازن لە ئاسایشی سلێمانی سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن.[3]
- پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان لە دەریاچەی سیروان دەستیان بەسەر 25 تۆڕ و حەوت ماسییدا گرت، کە 293 کیلۆگرام بوون.[4]
- #فازڵ میرانی#، سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: لە دوێنێوە سەرۆک بارزانی و کاک #نێچیرڤان بارزانی# ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی د. #نەجمەدین کەریم#، لەهەوڵی چڕدان و خۆیان لەسەر خەت-ن، بۆ ئازاد کردنی، دەشڵێت: ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێدەکەین.[1]
- هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە چەتەکانی #داعش# لە #گەرمیان# دەستپێکرد، چەند چەتە کوژران و دوو پێشمەرگەش بریندارن.[2]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای کاروخ-یان لە سنووری شارەدێی وەرتێ-ی سەر بە شارۆچکەی #ڕواندز#-یان لە پارێزگای #هەولێر# بۆردوومان کرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کۆمیتەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی لە ماڵی ئێزدییەکان لە هەرێمی جەزیرە توانی (زینە ئیبراهیم) تەمەن 19 ساڵ لە ناوچەی هەجینی سەر بە پارێزگای دێرەزۆر ڕزگاربکەن.[1]