ناو: مەجید
نازناو: مەجید دووزی
ناوی باوک: ئیبراهیم
$ژیاننامە$
شەهيد مەجید ئیبراهیم لفته ناسراو به شەهید مەجید دوزی له ساڵی 1957 له دایک بووه تا شەشی سەره تایی خوێندوه بەزمانی کوردی له #خورماتوو# که بوو بەزمانی عەرەبی دەستی له خوێندن هەڵگرت له ساڵی 1979 پەیوەندی دەکات بەریکخستنەکانی ناو شاری دوزوه له ساڵی 1980 که شەڕی عێراق و ئێران دەست پێدەکات هیچ ئاماده نابێت بۆ ڕژێمی بەعس چەک هەڵگرێت یەکسەر پەیوەندی دەکات بەهێزی پێشمەرگەوه له هەرێمی 5 قەرەداغ دەبێت به پێشمەرگەی کومەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوه دوایی دەبێت به تیپی 51 گەرمیان لەکەرتی 5 بەردەوام دەبێت له تێکۆشان دوایی کەرتی شەش دەکرێتەوه بە ئامر مەفرەزه دەبێت لەکەرتی شەش چەندین جار له لێواری مەرگ گەراوەتەوه له شەڕەکانی سەرکردایەتیدا دەوری باڵای هەبوو له شەڕەکانی بەرگری له نیشتمان یەکێک بووه لەو پێشمەرگانەی که لەدوای ئەنفال بە پارتیزان مایەوە له گەرمیان، وه له ساڵی 1991 له ڕزگار کردنی شارەکەیدا دەورێکی باڵای هەبوو له ساڵی #23-03-1991# له داستانێکدا که تاکو بەیانی لەگەڵ جەلادەکانی بەعسدا شەڕی کرد بەڵام سەد مەخابن هەر ئەوشەوه گیانی بەخشی به کورد و کوردستان هەزار سڵاو له گۆری شەهید مەجید دوزی و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.[1]