موحەققەق هەر کەسێ مەسلەکیە حەقق و حەققە مەنزوور
سولووکی چوونە سەر دارە، تەریقەی پیریە مەنسوور
لە ئولکەی عیشقە دا بۆ هەر کەسێ سەردارییە مەنزوور،
عُلُوّی مەرتەبەی سەر دارە، بۆتە پەیڕەوی مەنسوور
دەڵێ دانام و دڵ خۆشی دەخاتە داوی زوڵف و خەت،
ئەگەر عەقڵی هەیە بۆ چی حەزەر ناکا لە مار و موور!
کەمالات و مەعاریف مەبیە، بێ دەخڵی هەوێنی عیشق
عەجەب پشکووتووە لەم جەزوە نارە پڕ بە عالەم نوور
بە خوێنم تینووە، با نۆشی کات و نۆشی بێ، ئەمما
لە سەر چی، تۆ بڵێ، ئەو لێوە مۆرە وا لە من بوو سوور
ویسالت نارە، هیجرت ڕۆژە ڕەش، وەک ئافتابی تۆ
لە تۆ نەزدیکە پشکۆیە، خەڵووزە گەر لە تۆ بێ دوور
تەعەججوب گرتمی، سۆفی کە تەسبیحم لە ملیا دی:
کە بێ تەقریبە پیرێژن لە بەریا بێ بەر و بەرموور
بە زەرد و سووری دنیا زەردەواڵەت لێ نەگۆڕابێ
بە هەنگی تێ بگەی، هەر نێشە، نۆشێکی نیە زەنبوور
لە تێغی تۆ هەتا مەحوی شەرفیابی شەهادەت بوو
خوێنی بوو بە ئاو، ئیتر لە داوێنت نەما مەحزوور
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]