| بەشکردن | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
|
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
|
Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 |
English | 0 |
عربي | 0 |
فارسی | 0 |
Türkçe | 0 |
עברית | 0 |
Deutsch | 0 |
Español | 0 |
Française | 0 |
Italiano | 0 |
Nederlands | 0 |
Svenska | 0 |
Ελληνική | 0 |
Azərbaycanca | 0 |
Fins | 0 |
Norsk | 0 |
Pусский | 0 |
Հայերեն | 0 |
中国的 | 0 |
日本人 | 0 |
ئەی سەرگەردانی مانوو
لێقەوماوی بێخانوو
ئەی ماڵ و منداڵ لە کۆڵ
ئاوارەی نیشتمان چۆڵ
ئەی برای فەلەستینی
کەی مافی خۆت ئەستێنی؟
ئەی باڵندەی بێ هێلان
ئەی وەیلانی بەستەزمان
لەو دەشت و دۆڵ و کێوە
دوو کۆڵ ئەبەیت بە ڕێوە
کۆڵێ ماڵ و منداڵت
تەزاندوویەتی باڵت
کۆڵێ خەمی وەیلانی
دڵت گرتوویە شانی
بارت قورس و پێ پەتی
رێبواری ڕێی مەینەتی
ئاخۆ خەمی نیشتمان
پێت قورسە یا کۆڵی شان؟ !
ئەی فەلەستینی هەژار
وێڵی دەستی ئیستیعمار
رۆژێ دەبێ خەباتت
بێنێتە دەس وڵاتت
ئاخۆ ئەو ڕۆژە کەی بێ؟
ئاخۆ ئەو ڕۆژە کە بێ؟ !
ئی باڵندەی بێ هێلان
ئەی وەیلانی بەستەزمان
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]
ئەم بابەتە 918 جار بینراوە
هاشتاگ
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
ئەم بابەتە لەلایەن: (
زریان سەرچناری
)ەوە لە:
23-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: (
ئاراس ئیلنجاغی
)ەوە لە:
23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (
ئاراس ئیلنجاغی
)ەوە لە:
23-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 918 جار بینراوە