کورد و قەیرانی شوناس: نەبوونی براندسازی نەتەوەیی وەک هۆکارێک.
نووسینی: #کامەران حەسەن#
ماڵپەڕی کوردستان 24، 06-06-2020.
لە دوای ڕیفڕاندۆم و کێشەکانی، بەردەوامی قەیرانی ئابووری وای کرد کە یەکگرتنەوەی کوردستانیان ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت و بەرەو پەرەتەوازەیی بڕوات. گوشارە ئابووری و سیاسییەکان لە لایەک و ئامادەنەکردنی ژینگەیەکی نیشتمانی لە ڕووی بیروهزر، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی و ئابوورییەوە هۆکارگەلێکن کە تەنگی بە نیشتمانپەروەریی خەڵکی کوردستان هەڵچنیوە هەتا ئەو ڕادەیەی کە جگە لە دانیشتنە خۆمانەییەکانی ناو ماڵان و چایخانەکاندا، تەنانەت لە سۆشیال میدیاش، باس لە نەفرەت لە کوردبوون، گاڵتەکردن بە مێژووی کورد و شۆڕشەکانی دەکرێت و داگیرکەر و ستەمکارەکان بە پاڵەوان دەزانرێن، باس لەوە دەکرێت کە سەردەمی سەدام زۆر باش بووە و سەردەمێکی زێرین بووە! دەبێت پرسیار بکەین هۆکاری گەیشتن بەم دۆخە چییە؟.
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=518794&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کورد و قەیرانی شوناس: نەبوونی براندسازی نەتەوەیی وەک هۆکارێک=KTML_Link_External_End=