دوای کۆتاهاتنی یارییەکانی جەولەی هەژدەی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە توانی لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم بمێنێتەوە.
لە جەولەی هەژدەی یاریەکاندا، کوڕانی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگاکەیاندا بوونە میوانی یانەی ئیتیسالات و دوای ڕکابەرییەکی بەهێز سەرەنجام هەردوو تیم بە بێ گۆڵ یەکسان بوون و بە خاڵێک یاریگەیان جێهێشت و بەو ئەنجامەش پێشمەرگەکان توانیان کۆی خاڵەکانیان بۆ 33 خاڵ زیاد بکەن و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکان بمێننەوە.
ئەمە و یانەی کەرمە بە 31 خاڵ دووەمە و هەروەک مەسافی جنوب بە 28 خاڵەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە.
تەواوی ئەنجامی یارییەکانی جەولەی هەژدە و ڕیزبەندی یانەکان و خشتەی یارییەکانی جەولەی نۆزدە بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.[1]