ناو: عاسی
ناوی باوک: فاتیح
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی: #08-05-2016#
شوێنی لەدایکبوون: #کفری#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕێگای بەغدا
$ژیاننامە$
د. عاسی فاتیح وەیسی، ساڵی (1946) لە شاری کفری لە دایکبووە.
ساڵی (1971-1972) کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە.
ساڵی (1974-1977) وەکوو مامۆستای وەرزش لە دواناوەندی #هەڵەبجە# دامەزراوە.
ساڵی (1977-1995) مامۆستای وەرزش بووە لە ئامادەیی #سلێمانی# کوڕان.
ساڵی (1982-1984) ڕاهێنەری تیپی تۆپی باسکەی یانەی وەرزشی سلێمانی بووە.
ساڵی (1985-1998) ڕاهێنەری تیپی یانەی وەرزشی سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی و هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی بووە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان، بەشداری چەندین خولی ڕاهێنان و دادوەری کردووە لە یاری تۆپی پێ و تۆپی دەست و یاری گۆڕەپان و مەیدان لەوانە خولی نێودەوڵەتی، پاشان دەستنیشان کراوە وکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق لە یاری گۆڕەپان و مەیدان.
خاوەنی بڕوانامەی داوەری پلە یەکی ئێراق بووە لە تۆپی دەست و تۆپی پێ، داوەری چەندین یاری کردووە لە خولی پاڵەوانێتی ئێراق لەو دوو یاریەدا.
لە ساڵی (1995) ئەندامی یەکەم گۆنگرەی درووستبوونی لیژنەی ئۆڵۆمپی باشووری کوردستان، وەکوو ئەندامی ناوەندی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدان پاشان سەرۆکی ناوەندی تۆپی دەست، دواتر ڕاوێژکار لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بووە.
ساڵی (1995-1998) کراوە بە بەڕێوبەری چالاکی وەرزش و دیدەوانی لە پەروەردەی سلێمانی.
لە ساڵی (2001) بڕوانامەی ماستەری لە پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
ساڵی (1996-2001) سەرۆکایەتی دوو لیژنەی وەرزشی لە دوو کۆنگرەی پەروەردەیدا کردووە.
ساڵی (1998-2003) بەڕێوبەری چالاکی وەرزش و دیدەوانی بووە لە #وەزارەتی پەروەردە#ی هەرێمی کوردستان.
ساڵی (2003) گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی.
ساڵی (2003-2007) بەڕێوبەری چالاکی وەرزشی زانکۆی سلێمانی بووە، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی.
ساڵی (2008) بڕوانامەی دکتۆرای لە پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
ساڵی (2004-2008) ئەندامی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بووە.
ساڵی (2007) بەشداری کۆنفرانسی جیهانی #هەولێر#ی کردووە بۆ یەکەم جار بەتوێژینەوەی زانستی لە بواری وەرزشدا بە زمانی کوردی.
ساڵی (2008) بە توێژینەوەی زانستی بەشداری کۆنفرانسی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی کچانی زانکۆی زقازیق لە وڵاتی میسر کردووە.
ساڵی (2009) بە توێژینەوەی زانستی بەشداری کۆنفرانسی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی کوڕانی زانکۆی زقازیق لە میسر کردووە.
لە ساڵی (2010) بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری کۆنفرانسی زانستی جیهانی لە وڵاتی بولگاریا کردووە.
ساڵی (2013) پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەدەستهێناوە.
ساڵی (2013) خانەنشین بووە.
لە ساڵی (2013-2016) مامۆستا بووە لە زانکۆی قەڵەم.
خاوەنی شەش توێژینەوەی زانستییە لە بواری پەروەردەیی وەرزشی، ساڵی (1975) چەندین بابەتی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێراق و کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=ئەم پەرتووکانەی بەچاپ گەیاندووە:=KTML_End=
1-وەرگێڕانی یاسای نێودەوڵەتی تۆپی پێ 2002
2-فەرهەنگی وەرزشی 2004
3-بنەمازانستییەکانی یاری بەهێزەکان 2004
4-مێژووی کاسی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵی (1930-2006) چاپی یەکەم دواتر چاپی دووەم لە ساڵی (1930-2010).
5-زانستی ڕاهێنانی وەرزشی (2008).
6-زاراوە وەرزشییەکان (2010).
7-یاسای نێودەوڵەتی تۆپی پێ (2011).
8-یاری گۆڕەپان و مەیدان لەنێوان فێربوون و فێرکردندا (2012).
9-دانانی پرۆگرامی وانەی وەرزش بۆ قۆناغەکانی خوێندنی (7-8-9) ساڵی (2011).
10-مێژووی یاری گۆڕەپان و مەیدان.
11-بنەماکانی فێربوونی یاری گۆڕەپان و مەیدان، ئەلبوومی مێژووی یارییە بەهێزەکانی باشووری کوردستان لە پاش کۆچکردنی ساڵی (2021) بە چاپ گەیەنرا.
لە #01-05-1980# هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (پەروین حەمەجان سابیر) خاوەنی 5 کچ و 1 کوڕن بەناوەکانی (شنە، ئاڤان، ئاریان، ئاڤێستا، شێوە و ڕابەر)
لە بەرەبەیانی 08-05-2014 ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگای بەغدا بەکارەساتی دڵتەزێن کۆچی دوایی کردووە.
ناردنی زانیاری (شێوە عاسی)
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود [1]