نووسەر و شارەزا لەکاروباری ئیسلامی سیاسی
لەبارەی حەسەن یاسین / نووسەر و وەرگێڕ
ناوی تەواوی: حەسەن یاسین عەبدولڕەحمان.
- ساڵی 1965 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1992 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 2007 بڕوانامەی دووەمی بەکالۆریۆسی لەزانستە سیاسییەکان، لە بەشی یاسا و سیاسەتی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 2019 بڕوانامەی ماستەری لە بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێجی ئادابی زانکۆی عەین شەمس لە قاهیرە بەدەستهێناوە.
- لە مانگی 4ی 1981 تێکەڵ بەکاری سیاسیی نهێنی بووە لەنێو چوارچێوەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) .
- لە ڕۆژی 17/4/1987 لەسەر کاری سیاسی لەلایەن دەزگای ئەمنی هەولێرەوە بۆ ماوەی 6 مانگ گیراوە ئازارو ئەشکەنجەدراوە.
- لە ساڵی 1989 لە هەولێر بەنهێنی ڕۆژنامەی (ئاسۆی کرێکار) ی دەرکردووه.
- لە ساڵی 1995 تاکو ساڵی 2001 ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (ئاڵای ئازادی) و پاشان بەڕێوەبەری ڕادیۆی مەرکەزی و ڕادیۆی سلێمانی بووە.
- لە ساڵی 1998 لە سلێمانی یەکەمین ڕۆژنا مەی ئەهلیی دەرکردووە بەناوی (رۆژنامەنووس) و سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە و ڕۆڵیان لە ڕەخنەگرتن لە حزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووه.
- لەرادیۆ و تەلەڤزیۆندا کاری نووسەری و هەواڵسازی و بەڕێوەبەریی کردووه.
- لە گۆڤارەکانی (بیروهۆشیاری) و (نۆڤین) وەک نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و سەرنووسەر کاری کردووە و لێکۆڵینەوەی لە و گۆڤارانە بڵاوکردۆتەوە.
- لە ڕۆژنامەی (هەواڵ) بەڕێوەبەری نووسین بووە.
- لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار وتاری بڵاوکردۆتەوە و گۆشەی تایبەتی هەبووە لەبارەی کاروباری ڕێکخراوە ئیسلامییە توندڕەوکانه.
- لە ساڵی 2006 لێکۆڵینەوەیەکی بەناوی (مێژووی پێوەندییە نهێنییەکانی نێوان ئەنسارولئیسلام و ڕێکخراوی قاعیدە) بڵاوکردۆتەوە و ساڵی 2006 وەک پەڕتووکیش چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
- جێگری سەرنووسەری گۆڤاری کەلتوور بووە.
- ئەندامی ئەنجوومەنی (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی کوردستان) ە.
- لە ساڵی 2006 تاکو ساڵی 2008 سەرنووسەری گۆڤاری (دۆسێی ئیسلام) بووە، کە گۆڤارێکی لێکۆڵینەوەیی بووە و بایەخی بە ئیسلام، ئیسلامی سیاسی و سۆسیۆلۆجیی ئایین داوه.
- لە ساڵی 2005 پەڕتووکی (36 وانە لەبارەی ڕۆژنامەنووسی و ڕۆژنامەنووسیی کوردییەوە) ی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخانەوە چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
- ساڵی 2019 بەهاوبەشی لەگەڵ عوسمان حەمەڕەشید گورونەوە پەڕتووکی (بەکر سدقی، گیانی نەتەوەیی و ڕەوتی ڕووداوەکان) ی عەزیز یاوەریان لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە.
- ساڵی 2019 ڕۆمانی (دڵدارەکەم داعشە) ی خاتونی میسری هاجەر عەبدولسەمەدی لەعەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. [1]