ساڵی 1963 لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا لە #کەرکووک# لە دایکبووە. دایکی زەنگنەیە و باوکی خەڵکی ئابڵاخی #سلێمانی#یە. خوێندنی لە سلێمانی خوێندووە چونکە لە ساڵی 1972 وە ئەوانیان دەرکردووە ئامادەیی تەواوکردووە پاشان بەهۆی خولێکەوە لە بەغدا دوای تەواوکردنی خولەکە بڕوانامەکەیان هاوتا کراوە بە دبلۆم. دوای ئەوە کراوە بە مامۆستای ئامادەیی پیشەسازی.
-لە ساڵی 1982 ەوە پەیوەندی بە#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە، هەتا ساڵی 1988 لەگەڵ محەمەد موکری و ئەحمەد زامدار و کاک کەریم عارف یادی بەخێر و خەلیل #دهۆک#ی لەسەرگەڵۆ لە لقی نووسەرانی کورد لە کەرکووک بووم تا ساڵی 1988 گیراوە و شەش مانگ لە زینداندا بووە.
-پەرتووکێکی بڵاوکردووەتەەوە لەسەر کۆڕەوەکەی کوردستان لە ساڵی 1991، حەزی زۆر لەنووسینەکانی (گابرێل گارسیا مارکیزە)، لە ساڵی 1993 چیرۆکێکی وەرگێڕاوە و چاپی کردووە ژمارەیەکی زۆری لێ بڵاو بووەوە.
ماوەی 25 ساڵە دەرهێنەر و پێشکەشکاری بەرنامەی (ژیانەوەی کوردستانە) لە کەناڵی گەلی کوردستان.
وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ خاوەنی ستونێکە بەناوی (چیرۆکەکانی ئەو دیو چیا). ماوەیەکیش پەیامنێری ڕادیۆی نەوا بووە لە سلێمانی..