- ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لەپەیەدە بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی سەر بە ڕژێمی سوریا کاتژمێر 11 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش لەناوەندی شاری قامیشلۆ، بەو هۆیەشەوە شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی کوردی و ئەو هێزەی سەر بە سوریا ڕوویداوە.