نەڤید محەمەدزادە (بە فارسی: نوید محمدزاده) لە دایکبووی 06-04-1986 لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی مێهرانی پارێزگای #ئیلام#ە. نەڤید لە ساڵی 2007 لە تەمەنی 21 ساڵییەوە لە فیلمی (درمیان ابرها/ لەنێو هەورەکان) وە وەکوو ئەکتەری سینەما و شانۆ بەشداری لە 50 فیلم و سریاڵ و شانۆداکردووە. ڕەخنەگران و چاودێران، نەڤید وەک دیاردەیەکی تازەی سینەما دەبینن و تا ئێستا چەندین جار خەڵاتی ناوخۆ و دەرەوەی پێ دراوە. کۆتایین جار لە ساڵی 2017 خەڵاتی بریتسلاڤای وەرگرت؛ نەڤید ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کرد.
$ناوی هەندێک لە فیلمەکانی:$
- متری شش و نیم/ مەتری شەش و نیو
- سرخ پوست/ سوورپێست
- مغزهای کوچک زنگ زدە/ مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان
- خفەگی/ خەفەگی
- بدون تاریخ، بدون امضا/ بێ مێژوو، بێ واژوو
-ابد و یک روز/ هەتاهەتا و یەک ڕۆژ
- خشم و هیاهو/ تووڕەی و هەرا
- لانتوری/ لانتووری
- ناهید
- سیزدە/سیانزە
- عصبانی نیستم/ تووڕە نیم
-در میان ابرها/ لەنێو هەورەکاندا
=KTML_Bold=چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە:=KTML_End=
- لە 74مین «فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز» کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتاڵیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا.[1]
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی جیھانی و نێودەوڵەتی «ئاسیا پاسیفک» لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ دووەمین جار بەھۆی کایە لە فیلمی (بێ مێژوو، بێ واژوو).[2][3]
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی «شەوانی ڕەشی تاڵین» لە وڵاتی ئیستۆنیا بەھۆی کایە لە فیلمی (مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان).[4]
- دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە ( فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی براتسیلاڤا) لە وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی کایە لە فیلمی (بێ مێژوو، بێ واژوو) لە 2017 و ھەروەھا کایە لە فیلمی «ناھید» لە 2015.
- لە سێیمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی #سلێمانی# لە ھەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی وتی: بژی کورد.[5]
=KTML_Bold=ئەو خەڵاتانەی کە لەناوخۆی ئێران بەدەستی هێناون:=KTML_End=
- لە سیو دوەمین فێستیڤاڵی فەجر وەکوو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی دیاریکرا بەڕای داوەرانی فێستیڤاڵەکە بەڵام بەھۆی فشاری دەرەکییەوە خەڵاتەکەی پێنەدراو خەڵاتەکە درایە ڕەزا عەتاران. ڕەزا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەڤید محەمەدزادەیە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم.
- لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فەجر بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی (ھەتاھەتا) و یەک ڕۆژ) توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پالپشتی دەستەبەر بکات.[6]
- لە سیو پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فەجر توانی بۆ دووەمین جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەرێتەوە بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی بێ مێژوو بێ واژوو.