$باکووری کوردستان$
- لە 42 گوندی سەربە شارۆچکەکانی فارقین، هەزرۆ، کاراز، پاسوور و لیجەی سەربە شاری گەورەی #ئامەد# قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە #نسێبین#، قۆسەر، دێریک، کەرەبۆران و میدیادی سەر بە پارێزگای #مێردین# و 14 کەسیان دەستگیرکرد.[1]
- گەریلاکانی هەپەگە لە ئیدر، مێردین و #جۆلەمێرگ# دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لێدان و 11 سەرباز و پۆلیس-یان کوشت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕۆژنامەنووس و شاعێری کورد لە شاری مەشهەد بە ناوی عەلیڕەزا سپاهی لابین دەستبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی تورکیا بەتۆمەتی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - #پەکەکە#، دەوروبەری شارەدێی شێروان مەزنی سەر بە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# تۆپباران دەکەن.[4]
- شەوی ڕابردوو، هێزێکی گەورەی هاوپەیمانان بە شێوەی زەمینی و ئاسمانی گەیشتە شاری #کەرکووک# و پەرلەمانتارێکی یەکێتی-ش دەڵێت: هاتنی ئەو هێزە لەسەر داوای من و بەرپرسێکی یەکێتی بووە.[1]
- وەزیری #کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، مەترسی ڕووخانی #بەنداوی دەربەندیخان# هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەو مەبەستە بە جددی لەسەر هێڵن.[2]
- #مەسعود بارزانی# و #فوئاد مەعسوم# لە #پیرمام# لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کۆبوونەوە.[3]
- لە سنووری #خورماتوو# شەڕی سەخت لەنێوان #حەشدی شەعبی# و گروپێکی چەکداردا بەڕێوەدەچێت.[1]
- کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کۆمیسۆن دەتوانێ لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 هەرسێ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەڕێوەببات.[5]
- فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت کۆدەبێتەوەو ڕادەگەیەنێت، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پێدانی مووچەو پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە و بڕیارە 364 ملیۆن دۆلاریشی وەک هاوکاری پێشکەش بکات.[5]
- جێگری پارێزگاری #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد بەپاساوی بوونی مین و تەقەمەنی و باری ئەمنی و بەرزی ناوچەکە لە ئاستی دەریاوە، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی بە فەرمی داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە، کە واز لەبلۆکی نەوتی هەڵەبجە بهێنێت، لە بەرامبەردا لە کێڵگەی نەوتی #شاکەل#، دووەم بیری نەوت لێبدەن.[5]