$باکووری کوردستان$
- سەرۆککۆماری تورکیا ڕووداوی هێرشە چەکدارییەکە و کوشتنی ئەندامانی ئاکپارتی لە ڕووها دەخاتە ئەستۆی #پەکەکە# و دەڵێت، لەگەڵ کورد هیچ کێشەیەکمان نییه ، ئێمە بەتایبەتی کێشەمان لەگەڵ پەکەکە هەیه.[3]
- سەرۆکی تورکیا دژایەتی خۆی بۆ کاندیدبوونی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا دوپاتکردوە و ڕایگەیاند گۆڕانکاری لە مەرجەکانی کاندیدبوون دەکەن و نابێت بەندکراو ببێتە کاندید.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕێکی میللی #هەولێر# 80 دوکان گڕیانگرت و وتەبێژی بەرگری شارستانیش ئاشکرایدەکات، زیانەکەی نزیکەی دوو سەد هەزار دۆلار بووە.[1]
- دوو بۆمبی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەریی پۆلیسی شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەربە پارێزگای سەلاحەدین-دا تەقییەوە و تەنها زیانی ماددیی هەبوو.[2]
- شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئه و هێزە و چەکدارانی #داعش# لە نزیک #جەلەولا# ڕوویدا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی گوندی دارگرێ لە ناوچەی ماباتای #عەفرین# نزیکەی 60 کەسی تریان ڕفاند.[4]