ناونیشانی پەڕتووک: ژیانەوە بە کاتی سیروان
ناوی نووسەر: #مەنسوور تەیفووری#
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
ژیانەوە بە کاتی سیروان، یەکەم ڕۆمانی چاپکراوی مەنسوور تەیفووری نووسەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بەم دواییانە لەلایەن ناوندەی غەزەڵنووس لە سلێمانی لە چاپ دراوە.
ئەم ڕۆمانە بەسەرهاتی مرۆڤێکی ئازار چێشتووی کۆمەڵگەی هاوچەرخی کوردییە، کە پاش چەندین ڕووداوی جیاجیا بڕیار دەدات چیڕۆکی ژیانی خۆی بگێڕێتەوە.
یەکێک لە مۆرکە جیاوازەکانی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە کەسایەتیی سەرەکیی چیرۆکەکە تووشی چەندین نەخۆشیی دەروونی هاتووە کە یەکێک لەوانە ئێسکیزۆفرنییە.
ڕۆمانەکە کەڵکی لە چەندین تێکنیکی مۆدێرنی گێڕانەوە وەرگرتووە و تێیدا چەندین گێڕەوەی جیاواز دوەر دەگێڕن.
خاڵێکی گرنگی تری ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە تیشکی خستووەتە سەر یەکێک لە قۆناغە سەختەکانی مێژووی هاچەرخی کورد، هەروەها خۆی دوور خستووەتەوە لە گێڕانەوە باوی ڕۆمانی ڕیالیستی و مێژوویی کوردی.
مەنسوور تەیفووری، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری سەقز و ئێستا دانیشتووی فەرەنسایە و لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا چەندین بەرهەمی وەک (ئیسلام و توندوتیژی و چەندین کتێبی دیکەش لە بواری فکر و ئەندێشە) چاپ و بڵاو کردووەتەوە و ئەمە یەکەم ئەزموونییە لە بواری ڕۆماندا.