من “ئارام ئازاد” لەدایک بووی 26-2-1995 شاری سلێمانیم، ئێستا نیشتەجێی شاری کەرکووکم، ئەو بەهرەییەی هەمە دەڕبرینی هەستە، ئەوهەستەی کەدڵ، ودەروون پڕدەکات.
پێم وایە دەتوانم ئازارەکان ببینم وبخوێنمەوە، بنووسمەوە، هیچ کەس سەرپەرشتی نەکردم جگە لەهەوڵدانی خۆم، بەربەستیشم بۆ دروست بوو، ڕەخنەکانم قبوڵ کرد وخۆم پێ کامڵ کرد، ئەوەی بۆکەوتن وسەرنەکەوتنی من بوو، خستمە ژێر پێیەکانم، تاوەکو زیاتر بەرزببمەوە، ئەوەی هەستی پێ بەخشیم بنوسم وچێژ لەنوسین وەرگرم “بەختیارعەلی” نوسەر بوو بەتایبەت کتێبی”دواهەمین هەناری دونیا”.
من کاتێک لەپەیوەندی هەرزەکارییانە کەوتم، کە پێی دەڵێن ئەشق، زۆر وێران بووم، هەستم کرد شوێنێک نەماوە بۆژیان ڕابردوو نەبێت، دواتر بڕیاڕم دا بخوێنم وچەندین کتێبی، دەروونی، ڕۆمانم کڕی، هەموو کاتەکانم پێدا تا وای لێ هات کاتی خەو خواردنم، بۆخوێندنەوەبوو، هێواش هێواش بەرەو باشی دەڕۆشتم، وەک دەروون ناس مامەڵەم دەکرد، گفتوگۆم لەگەل دەوروبەرم دەکرد، فێری فەلسەفەی ژیان بووم، تاخۆم سەلماند کە هەم، بە دۆست وهاوڕێکانم وت وەکو خۆم قبووڵم بکەن، لێرە دەبێت بەدڵی کەسەکان بیت، ونەک خۆت بیت، بۆیە دەڵێم خۆت بسەلمێنە، بەجیاوازییەوە جوانی، ڕەنگێکی تر بدە ژیان، مرۆڤەکان زۆربەیان لێرە دووبارەن بەدڵی یەکترن، بۆیە دوومرۆڤی لێکچوو، دانەیەکیان زیادە، هەوڵدە ئەوان زیادەی تۆبن نەک تۆ هی ئەوان، گەر سەرکەوتنت دەوێت، ڕێگاکانی پڕن لەبەربەست، چرا بەناو تاریکی ژیاندا هەڵگرە.
مرۆڤی ژیر کاتێک دەکەوێ خۆی نوقم ناکات، ژیر ئەوەیە کاتێک هەڵدەستێتەوە جیاواز وگەورەتر هەڵبستێتەوە، دەمەوێ بە قەڵەمەکەم حەقیقەت بنووسمەوە، مرۆڤ ڕوبەرووی ژیان بکەمەوە.
خاوەنی سێ بەرگم
بەناوی (خامەیەکی جوانە مەرگ)