فاروق ڕەسول یەحیا ساڵی 1955 لە پێنجوین لەدایکبووە،
ساڵی 1980 کۆلێژی شەریعەی بەغدای تەواوکردووە،
لە ساڵی 1981 ەوە مامۆستایەو ساڵی 2018 خانەنشین بوو،
یەکێکە لەدەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کوردستانی ئیعجازی قورئان وسوننەتەو ئێستا دوای (مامۆستا نەشئەت) بۆتە سەرۆکی ئەو ناوەندە.
ساڵی 1972 بۆ یەکەم جار لەبابەتێکدا کە دەیخوێنێتەوە وتەیەکی نورسی ئەبینێ وادەکات تامەزرۆی گەڕان ببێت بەدوای ناسینی زیاتری مامۆستا نورسی.
ساڵی 1973کورتەیەکی ژیاننامەی نورسی دەخوێنێتەوە کە دکتۆر محەمەد سعید ڕەمەزان بوتی نووسیبووی.
ساڵی 1979 مامۆستا ئیحسان ساڵح قاسمی ئەناسێت کە لەگۆڤاری (التربیة الاسلامیة)دا پەیامەکانی بڵاودەکردەوە بەزمانی عەرەبی.
مامۆستا فاروق یەکەم پیاچوونەوەی بۆ وەرگێڕانەکەی مامۆستا ئیحسان دەکرد.
لە ساڵی 1980 بەدواوە دەست ئەکات بە وەرگێڕان بۆکوردی، سەرەتا هەندێ وتاری کورت و دواتر کە مامۆستایان هانی ئەدەن ساڵی 1982دا پەیامی بیماران تەواودەکات وساڵی 1984چاپ دەکرێت.
مامۆستا لەساڵانی هەشتاوە تائەمڕۆ هەموو پەیامەکانی وەرگێڕاوە بۆ کوردی کە پڕۆژەیەکی ناوازەی تەمەنێتی و هەمووشی چاپ کراوە.