$باشووری کوردستان$
- لەسەر ڕێگەی #هەولێر#-#کەرکووک# وێستگەیەکی دابەشکردنی بەنزین بەناوی وێستگەی زانکۆ گڕی گرت.[1]
- دوو منداڵی ڕفێنراوی ئێزدی کە خوشک و بران، چارەنووسیان ئاشکرا دەبێ و ئێستا لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانن لە شاری نەڤشەهیری تورکیا. شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی ئەو دوو منداڵەیان کردووە. سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت: مانگی داهاتوو لەڕێی دادگاوە بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت کە ئایا لەوێ دەمێننەوە یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ کەسوکاریان.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362619/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=10ەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان لە مەخمور دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=10ەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان لە مەخمور دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ بە دروشمی ڕیزگرتن لە شەهیدان، پاراستنی بەهاکان و دامەزراندنی ژیانێکی ئازادە، 10ەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان، بە بەشداریی 400 ئەندام لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور# دەستیپێکرد.[3]
- بەهۆی قەیرانی داراییەوە دوێنێ مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە داخرا، فراکسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سەرچاوەی دارایی مۆزەخانەکە دابیندەکات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری ڕەزامەندییان نیشانداوە.[2]
- کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕۆشنبیری #قەسرێ# لەهۆڵی ناوەند، ئێوارە کۆڕێکی لەژێر ناونیشانیشانی''گۆڕان، و گۆڕانی کۆمەڵایەتی''بۆ '#ئیحسان وەڵزی#' نوسەر و وەرگێڕ بەڕێوەبرد.[3]