$باکووری کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵدەری تورکیا (ئەنادۆڵ)، گرتەی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی کادیرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە. بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، سەمرا تونجەر، کە ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراوانی تورکیایە، لە سەر ڕێگەی سەرەکی دیاربەکر کەوتووەتە بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکانەوە و دەستگیرکراوە. سەمرا، لە لایەن دەوڵەتەوە داواکراو بووە و بڕی (52) هەزار دۆلاری ئەمەریکیش وەک خەڵات دەستنیشان کرابوو، بۆ هەر کەسێک زانیاری لە بارەوە بداتە دەزگاکانی دەوڵەت.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان، هێزە نیزامی و ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران، بە شێوەی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستاندا، دەستیان بە ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد کردووە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373133/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو زیندانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازادکران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو زیندانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازادکران=KTML_ImageCaption_End=
- هەریەک لە عوسمان مستەفاپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی #پیرانشار# دوای 28 ساڵ بەندکران و محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی خەڵکی سایین قەڵا دوای 25 ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی #ورمێ# ئازاد کران.[2]
- حکومەتی ئێران زۆربەی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیرکردوون کە هەفتەیەکە لەسەر نەبوونی و گرانکردنی نرخی سووتەمەنی ناڕەزایی دەردەبڕن. ئامارە نافەرمییەکان دەڵێن سێ هەزار کەس گیراون. تەنانەت بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە و ماڵەکاندا دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی یەکێتییەوە لەشاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی و مەراسیمی تایبەت به و بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.[4]
- ڕێکخراوی ناوەندی ڕەگ بۆ هۆشیاری و ڕاگەیاندن ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەی بۆ هەشتەم ساڵیادی کۆچی دوایی دانیال میتران لە #هەولێر# سازکرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فرەنسا و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی تیادا بەشداربوون.[2]
- گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ڕیزبەندی خولەکە دروست کرد، برایەتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەرکەوتنی تۆمار کرد و پێشەنگی بە سیروانی نوێ چۆڵ کرد، یانەکانی #دهۆک# و زێرەڤانی یەکەمین سەرکەوتنیان لەم وەرزە تۆمار کرد.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی تۆپی پێ، لەنێوان یانەی دەربەندیخان و یانەی #زاخۆ#، لەیاریگای مەحموی مامەعەزە لەشارۆچکەی دەربەندیخان، کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش بەمەبەستی فراوانکردنی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بڵاوکراوەیان بەسەر ئامادەبوواندا بڵاوکردەوە و دروشمی =KTML_Mark_Begin=من کوردێکی دڵپڕم کاڵای تورکی ناکڕم=KTML_Mark_End=-یان دەوتەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند، لە دەوروبەری #کوبانێ#، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکی بۆردومانی ژمارەیەک #شەڕڤان#ی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)ی کردووە و حەوت شەڕڤان کوژراوون.[3]
- ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی هێزی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە باکووری تەل تەمری ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەدەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی #پژاک# لە بەریتانیا، خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجامدرا.[1]
- ئاژانسێکی ڕەسمی ئێران ڕایدەگەیەنێت: لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک کچ و ژن لە #سلێمانی#یەوە بۆ گێرەشێوێنی و ئاڵۆزکردنی زیاتری بارودۆخەکە هاتوون و لە خۆپیشاندانەکانی شارە جیاوازەکانی ئێراندا هاندەری خۆپیشاندەران بوون.[2]